English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆکی شاره‌وانی له‌نده‌ن هۆشداری دەدات
2022-08-21 [09:49 AM]

ZNA-هەولێر


سیاسی

 سەرۆکی شاره‌وانی له‌نده‌ن هۆشداری دەدات

"له‌وانه‌یه‌ له‌ زستانی داهاتوودا ملیۆنان به‌ریتانی خواردنیان ده‌ستنه‌كه‌وێت‌" 

مەتین کەریم هه‌ركی   1 كاتژمێر

      

سادق خان، سه‌رۆكی شاره‌وانی له‌نده‌ن

سادق خان، سه‌رۆكی شاره‌وانی له‌نده‌ن

ئه‌وروپا سەرۆکی شارەوانی لەندەن بەریتانیا شەڕی رووسیا و ئۆکرانیا قەیرانی خۆراک

 

كوردستان24 - هه‌ولێر

سه‌رۆكی شاره‌وانی له‌نده‌ن له‌ تویتێكدا هۆشداری دەداتە حكومه‌تی به‌ریتانیا و ده‌ڵێت: له‌وانه‌یه‌ له‌ زستانی داهاتوودا ملیۆنان هاووڵاتیی به‌ریتانی خواردن و ئامێری گەرمکەرەوەیان ده‌ستنه‌كه‌وێت.

رۆژی شه‌ممه‌ 20ـی ئابی 2022، سادق خان، سه‌رۆكی شاره‌وانی له‌نده‌ن له‌ تویتێكدا له‌باره‌ی گرانبوونی نرخی سووته‌مه‌نی و پێداویستییه‌كانی رۆژانه‌ی خه‌ڵك، هۆشداری دایه‌ به‌رپرسانی حكومه‌تی به‌ریتانیا و رایگەیاند: "ئه‌گه‌ر رێکاری جددی و به‌په‌له‌ نەگرنەبەر، له‌وانه‌یه‌ له‌ زستانی داهاتوودا ملیۆنان هاووڵاتی به‌ریتانی خواردن و ئامێری گەرمكه‌ره‌وه‌یان ده‌ستنه‌كه‌وێت".

سه‌رۆكی شاره‌وانی له‌نده‌ن له‌ تویته‌كه‌یدا  به‌ گرافیكێك ئاماژه‌ی به‌ گرانبوونی نرخی سووته‌مه‌نیی و به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی هه‌ڵاوسان كردووه: "پێشووتر شتێكی له‌م شێوه‌یه‌مان نه‌بینیووه‌، پێویسته‌ حكومه‌ت ده‌ستێوه‌ردانێكی به‌په‌له‌ بكات، ئه‌گه‌ر نا هاووڵاتییانی به‌ریتانیا ناتوانن پێداویستییه‌كانی رۆژانه‌ی خۆیان دابین بكه‌ن".  

دوای هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی نێوان رووسیا و ئۆكراینا، نرخی نه‌وت و زۆرینه‌ی پێداویستییه‌كانی رۆژانه‌ی خه‌ڵك له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان به‌رێژه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبووه‌وه‌. له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردووشدا رۆژنامه‌ی گاردیانی  به‌ریتانی له‌ راپۆرتێكدا هۆشداری دایه‌ به‌رپرسانی ئۆكراینا له‌باره‌ی گرانبوونی نرخی نه‌وت و شتومه‌كه‌كان و ئاماژەی بەوەداوە، رەنگە له‌ چركه‌ ساتێكدا ئه‌وروپا به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت و پێداویستییه‌كانی رۆژانه‌ی خه‌ڵكه‌وه‌، ئۆكراینا به‌ ته‌نیا به‌جێبهێلێت و ناچاری بكات رێككه‌وتنامه‌ی ئاشتی له‌گه‌ڵ رووسیا واژۆ بكات.

تویته‌كه‌ی سه‌رۆكی شاره‌وانی له‌نده‌ن

 





ئەم هەواڵە 178جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad