English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چوار خۆراک سوودیان بۆ تەندروستی هەیە
2022-08-21 [01:34 AM]

ZNA : هەولێر


زۆرێک لە خەڵک خۆیان لە هەندێک خۆراک دەگرنەوە وەک پەتاتە و خواردنە چەورەکان و هێلکە، بەهۆی ناوبانگە خراپەکەیانەوە گومانیان لێ دەکرێت کە سوودیان نەبێت، بەڵام توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە کە چەندە گرنگن بۆ جەستە. ماڵپەڕی لوبنان ٢٤، لە بابەتێکی تەندروستیدا لە زاری پزیشکێکی خۆراکەوە " سۆکت هاردینگ " لە زانکۆی "کینگ کۆلێج" لەشاریلەندەن، ئاماژەی بە هەندێک خۆراک داوە کە ناوبانگیان خراپە، بەڵام زۆر باشن بۆ جەستە، کە ئەمانەن: هێلکە: زۆرێک پێیان وایە خراپە بۆ دڵ چونکە کۆلیسترۆڵی زۆری تێدایە، بەڵام زانایان پێیان وایە کە هێلکە کاریگەرییەکی کەمی لەسەر کۆلیسترۆڵ هەیە ئەگەر بەشێوەیەکی دروست بخورێت، ئەو پڕۆتین و ڤیتامین و چەوریی سوودبەخشانەی تێدایە کە جەستە پێویستی پێیەتی. خواردنە چەورەکان: وەک چەوری رووەکی و کەرە، زۆربەی کەس بە خراپی دەزانێت و هۆکاری نەخۆشییەکانی دڵن، بەڵام توێژەران بۆیان دەرکەوتووە پەیوەندیەک هەیە لەنێوان چەورییە ناتێرەکاندا ، ئەوانە جۆرە چەورییەکن کە دەبنە هۆی قەڵەوی و نەخۆشییەکانی دڵ، بەڵام چەورییە رووەکییەکان بێبەشن لەو چەورییە ناتێرانە و تیایاندا نییە. پەتاتە: پەتاتەش ناوبانگی زۆر خراپە چونکە بڕێکی زۆر کالۆری و کاربۆهێدراتی تێدایە کە دەبێت خۆتی لێ بەدوور بگریت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا پەتاتە بڕێکی باش ڤیتامین C و B، مادەی کانزایی دەگمەنی تێدایە، هەروەها وتراوە ئەگەر پەتاتە لێبنرێت و دوایی سارد بکرێتەوە زۆر باشە بۆ کۆئەندامی هەرس، لەگەڵ ئەوەشدا کاریگەرییەکی ئەرێنی لەسەر بەکترایی ریخۆڵە هەیە. بەرهەمە شیرەمەنییەکان: بەرهەمە شیرەمەنییەکان وەک(شیر، کەرە، پەنیر و هتد..)، بەوە ناسراون ئەگەر زۆر بخورێن کاریگەریی خراپ جێدەهێڵن لەسەر تەندروستی، بەڵام پرۆتین و کالیسیۆمی باشی تێدایە کە جەستە پێویستێتی





ئەم هەواڵە 775جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad