English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پرێمەرلیگ.. چێڵسی تووشی شکستێکی گەورە هات
2022-08-21 [04:24 AM]

ZNA - هەولێر


لە درێژەی یارییەکانی هەفتەی سێیەمی خولی نایابی ئینگلتەرا، یانەی چێڵسی لەدەرەوەی یاریگای خۆی رووبەڕووی یانەی لیدز یونایتد بویەوە.

 

لە ئەنجامدا لیدز توانی یاریەکە بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر لە چێڵسی بباتەوە. 

 

گۆڵەکانی لیدز هەریەکە لە ئارۆنسۆن و رۆدریگۆ مۆرینیۆ و هاریسۆن لە خولەکەکانی 33 و 37 و 69 تۆماریانکرد، 

هەروەها لە خولەکی 85یشدا خالیدۆ کۆلیبالی یاریزانی بلۆز بەکارتی سوور کرایە دەرەوە.

 

دوای ئەم سەرکەوتنە، لیدز یونایتد بە کۆکردنەوەی حەوت خاڵ لە پلەی سێیەمی ڕیزبەندیدایە، چێڵسیش چوار خاڵی هەیە و لە پلەی 12 دەبینرێت.





ئەم هەواڵە 214جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad