English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چی روودەدات ئەگەر هەموو رۆژێک ڕۆنی ماسی بخۆیت
2022-08-21 [08:53 AM]

ZNA : هەولێر


‎بەگوێرەی زانیارییەکانی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی بەشێکی زۆری ڕووداوی مردن بەهۆی گیرانی دەمارەکانی دڵەوەیە، زۆر گرنگە ڕۆژانە گرنگی بدرێت بە خواردنی ڕۆنی ماسی. ‎ماڵپەڕی " Brightside" باس لە سوودەکانی خواردنی ڕۆنی ماسی دەکات. ‎-زەیتی ماسی دەوڵەمەندە بە ئۆمێگا ٣ و ڤیتامینەکان، ئەگەری توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ کەمدەکاتەوە و ڕێژەی کۆلیسترۆڵ لە خوێندا ڕێکدەخات. ‎-مێشک چالاکدەکات و وادەکات خێراتر و باشتر بیر بکەیتەوە، مێشک دەپارێزێت لە تووشبوون بە ئەلزەهایمەر. ‎-یارمەتی بەهێزبوونی بەرگری جەستە دەدات دژی نەخۆشییەکان. ‎-ئەو کەسانەی وەرزش دەکەن کاتێک گرنگی دەدەن بە خواردنی ڕۆنی ماسی کەمتر هەست بە ئازاری ماسولکەکان دەکەن و بەردەوام توانای ئەنجامدانی وەرزشیان هەیە. ‎-یارمەتیدەرێکی زۆر باشە بۆ نەهێشتنی فشاری دەروونی.





ئەم هەواڵە 667جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad