English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رەوتی سەدر: دەکر‌ێت ئەنجومەنی نوێنەران بە بڕیارێکی دادوەری هەڵوەشێتەوە
موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر
2022-08-21 [10:04 AM]

​ZNA - هەولێر


رەوتی سەدر رایدەگەیەنێت، دەکرێت بە بڕیارێکی دادوەری ئەنجومەنی نوێنەران بێ هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن و بەستنی کۆبوونەوەی  ئەنجومەنی نوێنەران هەڵوەشێنێتەوە.

سەباح ساعدی، سەرکردەی رەوتی سەدر و جێگری پێشووی فراکسیۆنی سائیرون، رایگەیاند، ئەگەر رەوتی سەدر لەگەڵ لایەنەکان دانیشتبا و لەسەر هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەران رێککەوتبا، رای گشتی دەیگوت ئەمە راستکردنەوەی پرۆسەی سیاسی نییە، بەڵکو دابەشکردنی پشک و غەنیمەتە. گوتیشی رەوتەکەیان لەبەردەم دادگای فیدڕاڵی داواکەی دوو بەشە، یەکەمیان بەهۆی سوێندنی درۆ و پێشێلکردنی وادەی دستووری پێکهێنانی حکومەت و هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار بەپێی ماددەی 50، دووەمیان هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان، چونکە دادگای فیدرالی بەپێی بریاری 23/25ی ساڵی 2022 ماوەیەکی دیاریکراوی داوەتە پەرلەمان، کە دوو هەفتە تا مانگێکە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و دەنگدان بە حکومەت، کەچی ئەو ماوەیە نەکرا. گوتیشی ئەوان چاوەڕێی بڕیارێکی دادگاکە دەکەن بە سەرکۆنەکردنی پەرلەمان بە پێشێکردنی سوێندنی یاسایی و هەڵوەشاندنەوەی بەپێ ماددەی 64ی دەستوور بەبێ هەموارکردنەوەی یاسا و بەستنی کۆبوونەوە.

بڕیارە 30 ئەم مانگە دادگای فیدڕاڵی بۆ تاوتوێکردنی داواکەی رەوتی سەدر کۆببێتەوە.





ئەم هەواڵە 226جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad