English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئۆلیڤیا نیوتن جۆن ماڵئاوایی لە ژیان کرد
2022-08-15 [11:05 AM]

ZNA – هەولێر


خانمە ئەکتەر و گۆرانیبێژی ئوسترالی، ئۆلیڤیا نیوتن جۆن، لە تەمەنی ٧٣ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد، هاوژینەکەی لە بەیاننامەیەکدا کە لە سۆشیال میدیا بڵاویکردووەتەوە، هەواڵی کۆچی دوایی ئەو هونەرمەندەی کردووە.

جۆن ئێسترینگ ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، هاوژیەنەکەی ماوەی ٣٠ ساڵ لە ململانێدا بوو لەگەڵ شێرپەنجەی مەمکدا.

ئۆلیڤیا نیوتن جۆن لە رێگەی رۆڵی لەگەڵ جۆن تراڤۆلتا لە فیلمی میوزیکاڵی "Grease"ـدا ناوبانگی جیهانی پەیداکرد.

ئەو هونەرمەندە نزیکەی ٤٠ ئەلبوومی بڵاوکردەوە کە گۆرانییەکانی کانتری، پۆپ و رۆکیان لەخۆگرتووە، دیارترینیان گۆرانی "Physical" بوو، کە لە ساڵی 1981 سەرکەوتنی گەورەی بەدەستهێنا، هەروەها سەدان کۆنسێرتی لە سەرانسەری جیهاندا سازکردووە.

ئه‌م ئه‌ستێره‌یە لە ته‌مه‌نی 40 ساڵیدا، تووشی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك بووه، دوای ئه‌وه‌ی له‌ 1992ـدا مەمکی بڕایەوە، شێرپه‌نجه‌كه‌ی له‌ ساڵانی 2013 و 2017 دووباره‌ سەریهەڵدایەوە.
 





ئەم هەواڵە 217جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad