English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مایک تایسن ناڕەزایەتی لەبارەی زنجیرەیەکی تەلەڤزیۆنی دەردەبڕێت
2022-08-15 [01:11 AM]

ZNA – هەولێر


مایک تایسن، پاڵەوانی پێشووی بۆکسێنی ئەمریکی، ناڕەزایەتی لە بەرامبەر زبجیرەیەکی تەلەڤزیۆنی دەربڕی کە باس لە ژیانی دەکات.

زنجیرەکە بەناوی "مایک"ـە کە بڕیارە لە 25 ئەم مانگە لە پلاتفۆرمی هۆلۆ بڵاوبکرێتەوە و لە هەشت ئەڵقە پێکهاتووە، تێیدا باس ژیانی ئەو یاریزانە دەکات کە لە منداڵییەوە دەستپێدەکات، تاوەکو بەناوبانگبوون و سزادانی بە تاوانی دەستدرێژی سێکسی لە 1992 کۆتایی دێت.

تایسۆن لە ئەکاونتی تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام رەخنەی لە زنجیرەکە گرتووە و دەڵێت "چیرۆکی ژیانمیان دزی و پارەیان پێ نەدام".

تایسن لە شاری بروکلن لەدایکبووە، ناوی وەک یەکێک لە دیارترین بۆکسێنەرەکانی مێژوو تۆمارکرد، دوای ئەوەی لە تەمەنی ٢٠ ساڵ و ٤ مانگیدا بووە بچووکترین پاڵەوانی کێشی قورس.

یەکێک لە دیارترین دەستکەوتەکانی تایسن سەرکەوتنی بوو لە 37 یاریی بەسەریەکەوە، بەڵام دواتر ژیانی ناوبانگی پاشەکشەی کرد، دیارترینیان گازگرتنی گوێی رکابەرەکەی، ئیڤاندەر هۆلیفیڵد، لە کاتی شەڕی نێوانیان لە ساڵی 1997.





ئەم هەواڵە 184جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad