English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دیزنی پڵەس 14.4 ملیۆن بەشداربووی دیکەی زیادی کرد
2022-08-15 [07:13 AM]

ZNA – هەولێر


پلاتفۆرمی دیزنی پڵەس، لە نێوان مانگی ئازار و حوزەیرانی ئەمساڵدا نزیکەی 14.4 ملیۆن بەشداربووی نوێی بۆ خۆی راکێشا و کۆی گشتی ژمارەی بەشداربووانیش گەیشتە 152 ملیۆن کەس.

کۆی گشتی بەشداربووانی پلاتفۆرمی ستریمینگەکانی دیزنی (Disney+، Hulu، Sportsو ESBN+)ـن و کۆی بەکارهێنەرانی 221 ملیۆن کەسە، بەمەش توانی پێش خزمەتگوزاری نێتفلێکس بکەوێت کە ژمارەی بەشداربووانی 220.67 ملیۆن کەسە.

داهاتی گشتی دیزنی لە چارەکی سێیەمی ئەمساڵدا، بە رێژەی 26% بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە 21.5 ملیار دۆلاری ئەمریکی، هەروەها قازانجی پاکی دیزنی لە ماوەی ساڵێکدا بۆ نیوە کەمیکردووە و گەیشتووەتە 1.4 ملیار دۆلار، سەبارەت بە کەرتی پارکە گەشتیارییەکانی دیزنی و بەرهەمە وەرگیراوەکانی، داهاتی بە بڕی 7.4 ملیار دۆلارە، کە بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو بە ڕێژەی 70% زیادیکردووە.

دیزنی پڵەش، لە کۆتایی 2019 دەستیپێکرد، ئێستا زیاتر لە 45٪ـی بەکارهێنەرانی ئەم خزمەتگوزارییە لە ئەمریکا بینەران بە لای خۆیدا رادەکێشێت.
 





ئەم هەواڵە 148جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad