English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
داهاتی Jurassic World Dominion لە سینەماکاندا
2022-08-16 [01:11 AM]

ZNA – هەولێر


  فیلمی سینەمایی Jurassic World Dominion لە سینەماکانی جیهاندا نمایشکرا و داهاتی بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا.

ئەم بەرهەمە سینەماییە لە 10 حوزەیران لە سینەماکانی جیهاندا نمایشکرا و داهاتی لە سینەماکاندا 974 ملیۆن و 585 هەزار دۆلاری ئەمریکییە.

داهاتی ئەم بەرهەمە لە سینەماکانی ئەمریکا 373 ملیۆن و 167 هەزار دۆلارە و داهاتی لە سینەماکانی دیکیە جیهاندا 601 ملیۆن و 418 هەزار دۆلارە.

ئەم بەرهەمە سینەماییە لە یەکەم رۆژی نمایشکردنیدا لە سینەماکانی 15 وڵاتی جیهاندا، توانی 55 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بەدەست بێنێت.

لە یەکەم هەفتەی نمایشکردنیدا لە 10 هەزار هۆڵی سینەمایی نمایشکرا، لەوانە لە سینەماکانی مەکسیک، کۆریا، بەڕازیل، ئیتاڵیا و چەند وڵاتێکی دیکەی ئەوروپا.

Jurassic World Dominion شەشەم بەرهەمی کۆمپانیای یونیڤێرساڵە لەبارەی دایناسۆرەکان.

ئەم بەرهەمە سینەماییە لە دوای بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، لە وادەی بڵاوکردنەوەی خۆی دواکەوت.
 





ئەم هەواڵە 148جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad