English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فیستیڤاڵی فیلمی قاهیرە رێز لە بێلا تار دەگرێت
2022-08-21 [03:21 AM]

ZNA – هەولێر


رێکخەرانی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی قاهیرە، رایانگەیاند، لە 44مین خولی فیستیڤاڵەکەدا، رێز لە بێلا ریم، دەرهێنەری هەنگاری دەگیرێت.

حسێن فەرهمی، ئەکتەری میسری، سەرۆکایەتی خولی ئەمساڵی فیستیڤاڵەکە دەکات و لەبارەی تار رایگەیاند، ئەو یەکێک لە دیارترین فیلمسازانی جیهانە و توانیویەتی سەرکەوتنی گەورە لە ماوە ساڵانی رابردوودا بەدەستبێنێت.

44مین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی قاهیرە، لە 19 تاوەکو 22 تشرینی دووەمی ئەمساڵ لە قاهیرە بەڕێوەدەچێت.

بێلا تار ساڵی 1955 لە هەنگاریا لە دایکبووە، دەرچووی ئەکادیمیای شانۆ و سینەمایە، بە یەکێک لە ناودارترین سینەماکارانی هەنگاریا دەناسرێت و براوەی چەندین خەڵاتی گرنگی سینەماییە، لەوانە خەڵاتی فیستیڤاڵی لۆکارنۆ، بەرلین و کان.

 





ئەم هەواڵە 340جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad