English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خەوتن لە بەردەم هەوای سپلیت ئەم زیانانەی هەیە
2022-08-22 [09:45 AM]

ZNA :هەولێر


زۆر کەس لە کەشی گەرمدا واڕاهاتوون هەوای ئەو ژوورەی لێی دەخەون زۆر سارد بێت، هەر بۆیە سپلیت بەکاردەهێنن کە رەنگە ئاگاداریی ئەوە نەبن زیان بە تەندروستییان دەگەیەنێت. ماڵپەڕی سیحەتی لە بابەتێکدا بەمجۆرە زیانەکانی خەوتن لە بەردەم هەوای سپلیتی خستووەتە ڕوو: یەکەم: هۆکارە بۆ وشکبوونەوەی دەم و قورگ و سورێنچک. دووەم: هەستیاریی قورگ و لوت زیاد دەکات. سێیەم: گرفت بۆ ماسولکەکان زیاد دەکات. چوارەم: هۆکار دەبێت بۆ وشکبوونەوەی چاو. پێنجەم: هۆکارە بۆ ژانەسەر. شەشەم: هەوکردنی گیرفانەکانی لوتی بەدوادا دێت. حەوتەم: گرفت بۆ کۆئەندامی هەنادە دروست دەکات. هەشتەم: پێست وشک دەکاتەوە و خوران زیاد دەکات. نۆیەم: گێژبوون و شەکەتی زیاد دەکات. ئ.ل





ئەم هەواڵە 682جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad