English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حەوت جۆر خواردن نابێت بکرێنە بەفرگرەوە
2022-08-22 [11:37 AM]

ZNA : هەولێر


زۆرینەمان واڕاهاتووین بەشێکی زۆری خواردنە جیاوازەکان بخەینە بەفرگرەوە لەکاتێکدا باشتروایە لە پلەی گەرمی ژووردا دابنرێن بۆئەوەی سوودەکانیان لەدەست نەدەن. ماڵپەری بڕاید ساید لە بابەتێکدا ئاماژەی بە کۆمەڵێك لەو خواردنانە کردووە کە باشتروایە نەخرێنە بەفرگرەوە، دیارترینیشیان ئەمانەن: -پەتاتە، یەکیک لەو خۆراکانەیە کە لە پلەی گەرمی زۆرکەمدا بەها خۆراکییەکەی لەدەستدەدات وتامەکەشی دەگۆڕێت و شیرین دەبێت و ئەگەر بۆ ماوەیەکی زیاتر بمێننەوە بۆ خواردن گونجاونابێت. - سیر و پیاز کاتێک بڕی پێویست هەوا لێیان نادات و ڕێژەی شێی گونجاو نیە تێكدەچن و سوودەکانیان لەدەست دەدەن. -ڕەگەڕیشاڵەکانی وەک گێزەرو چەوەندەر. -تەماتە، ئەگەر لە بەفەرگرەدا بێت تامەکەی دەگۆڕێت و زووتر تێکدەچێت. -باینجان، لەخواردنە بە تامەکانە و بەفرگرە کوالێتی ناهێلێت پێویستی بە شوێنی گەرم و شکە. -کولەکە، کە لەبەفرگرەدا هەلدەگیرێت زوتر نەرم دەبێتەوە و تامەکەشی تا ئەو کاتەیە کە نەرم نابێت. -خەیار، لەو جۆرە سەوزەواتانەیە کە زیاتر حەز بە گەرمی دەکات و لە ساردیدا توێکڵەکەی سیس دەبێت و تامەکەشی دەگۆڕێت





ئەم هەواڵە 643جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad