English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سه‌ركرده‌ی زلهێزه‌كانی جیهان له‌سه‌ر ئێران كۆبوونه‌وه‌
2022-08-22 [12:39 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

لە بەیاننامەیەکدا کۆشکی سپی رایگه‌یاند، رابەرانی ئەمەریکا و بەڕیتانیا و فەڕەنسا و ئەڵمانیا تاوتوێی هەوڵەکانیان بۆ دووبارە زیندووکردنەوەی ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ساڵی 2015ی نێوان ئێران و زلهێزەکانی جیهان کردووە، بابەتی سەرەکی گفتوگۆکەش ئۆکرانیا بووە.

کۆشکی سپی لە بەیاننامەکەدا ئاماژەی بە پەیوەندییە تەلەفونییەکەی نێوان ڕابەرانی چوار وڵاتەکە کرد و گوتی " لەگەڵ ئەوەشدا باس لە گفتوگۆ بەردەوامەکان سەبارەت بە بەرنامە ناوەکییەکەی ئێران کراوە، هه‌روه‌ها پێویستیەکان بۆ پتەوکردنی پشتیوانییەکان بۆ هاوبەشەکانمان لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەوڵە هاوبەشەکان بۆ بەربەستدانان لەبەردەم چالاکییە تێکدەرەکانی ئێران لە ناوچەکەدا تاوتوێ كراوه‌."

کۆشکی سپی هیچ وردەکارییەکی زیاتری سەبارەت بە گفتوگۆکانی سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن و سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا بۆریس جۆنسن و سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن و ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئۆلاف شۆڵز لەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نەدا.

هەفتەی ڕابردوو ئەمەریکا و یەکێتی ئەوروپا گوتیان تاوتوێی وەڵامدانەوەی ئێران دەکەن بۆ کۆتا " دەقی " پێشنیارکراوی یەکێتی ئەوروپا بۆ دووبارە زیندووکردنەوەی ڕێکەوتنە ناوەکییەکە.

لە ساڵی 2018 دا سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکە کشایەوە و سەرجەم سزاکانی سەپاندەوە بەسەر ئێراندا. لەلای خۆشیەوە ئێران قۆناغ بە قۆناغ بەرپرسیارێتییە سەرەکییەکانی لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکەدا پشتگوێ خست. بەپێی ڕێکەوتنەکە، سزاکانی سەر ئێران لابران و لەبەرامبەریشدا ئێران چالاکییەکانی بەرنامە ناوەکییەکەی سنووردار کرد.





ئەم هەواڵە 151جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad