English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران: لە دانووستان لەگەڵ سعوودیە لە پێشکەوتن داین
ناسر کەنعانی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران
2022-08-22 [02:37 AM]

ZNA - هەولێر


گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند دانوستانی نێوان ئیران و سعوودیە بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان، پێشکەوتنی باشی هەبووە و ئیرادەی سیاسی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لە هەردوولا هەیە.

ناسر کەنعانی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رۆژی دووشەممە ٢٢ی ئاب، لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی، ڕەوتی دانوستانەکانی نێوان ئێران و سعوودیە پەیوەندیی بە گەمارۆ ئابوورییەکانی سەر ئێرانەوە نییە و ئەم گفتوگۆیانە بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی دوو وڵاتن و بەرژوەندییەکانی هەردوو لا دابین دەکەن.

ئاشکراشی کرد کە هەردوو لایەن ئیرادەی سیاسییان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان هەیە و لایەنی سعوودیەش لەمبارەیەوە هەنگاوی باشی هەڵێناوە.





ئەم هەواڵە 199جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad