English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بلۆمبرێگ: ئەگەری ئەوە هەیە نەوتی ئێران لە ئەورووپا جێگەی نەوتی رووسیا بگرێتەوە
2022-08-22 [10:24 AM]

​ZNA - هەولێر


ئاژانسی بلومبێرگ دەڵێ لە ئەگەری زیندوو کردنەوەی ڕێککەوتننامەی ئەتۆمی، نەوتی ئێران لە بازاڕی ئەورووپا، خێراتر لە پێشبینییەکان جێگای نەوتی ڕووسیا دەگرێتەوە.

بلومبێرگ لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژەی بەوە کردووە کە ئاستی هەناردەی نەوتی ڕووسیا بۆ ئەورووپا بە هۆی گەمارۆکانی ئەورووپاوە بە ڕێژەی یەک لەسەر سێ دابەزیوە و ئێستا یەکێتیی ئەورووپا چاوی لەوەیە نەوتی ئێران جێگای نەوتی ڕووسیا بگرێتەوە.

بلومبێرگ ئاشکرای کردووە هەر ئێستا سەد ملیۆن بەرمیل نەوتی پاشەکەوتکراوی ئێران کە لە ساڵانی ڕابردوودا کڕیاری نەبووە ئامادەی هەناردەکردنە تاکە هۆکارێک کە ڕەنگە هەناردەی ئەم نەوتە دوا بخات، بیمە کردنی کەشتییە نەوتهەڵگرەکانە.

بەم حاڵەشەوە پێشبینی دەکرێ، بەرزبوونەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی ئێران و هەناردەی نەوتی ئەم وڵاتە بۆ ئەورووپا، خێراتر لە پێشبینییەکان بێت.





ئەم هەواڵە 232جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad