English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەگەر رۆژانە چەند جارێک خۆت دەشۆیت ئەم پێنج ئامۆژگارییە لەبیرمەکە
2022-08-23 [10:06 AM]

ZNA : هەولێر


رۆژانە خۆشتن خوویەکی باشە بەڵام هەندێک کەس حەز دەکەن چەند جارێک لە رۆژەکەدا خۆیان بشۆن بۆ ئەوەی پاک و خاوێنی خۆیان رابگرن، بەڵام ئەو خووە بۆ پێست تەندروست نییە. ماڵپەڕی الیوم السابع، لەبابەتێکی تەندروستیدا ئاشکرای کردووە، ئەو کەسانەی لە رۆژێک چەند جارێک خۆیان دەشۆن، باشترە ئەم ئامۆژگرییان پەیڕەوبکەن لە هاویندا بۆ تەندروستی پێستیان، بەم جۆرە: ١. ماوەی خۆشتنەکەت کەم بکەرەوە بۆ تەنیا ١٥ خولەک. ٢. دەبێت خۆت لە خۆشتن بە ئاوی گەرم دووربخەیتەوە، بۆ ئەوەی پێست وشک نەبێتەوە و رۆنە سروشتییەکانی جەستەت لانەچێت. ٣. ئەو سابوونانە بەکاربێنە کە لە کەرەستەی سروشتی پێکهاتوون و لە کیمییاییەکان دووربکەوەرەوە. ٤. جەستەت بە پەڕۆیەکی نەرم وشک بکەرەوە و دوور بکەوەرەوە لە خاولی، چونکە زۆر بەکارهێنانی زیان بە پێست دەگەیەنێت. ٥. شێدارکەرەوەیەک بۆ پێست بکاربهێنە، چونکە وشک نابێتەوە و نەرمی خۆی لەدەست نادات





ئەم هەواڵە 670جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad