English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گرنگترین سوودە تەندروستییەکانی نەعنا
2022-08-23 [12:15 PM]

ZNA : هەولێر


نەعنا یەکێکە لە سەوزەواتە گەڵاییەکان کە تام و چێژێکی خۆشی هەیە جگە لەوەی بەسوودە و کاریگەریی ئەرێنی لەسەر جەستە هەیە و چارەسەری بەشێكی زۆر لە گرفتەکانی دەکات. دکتۆر کامه‌ران رسوڵ ژاژڵه‌ییپسپۆڕی زانستی خۆراک ئاماژەی بە گرنگترین سوودەکانی نەعنا کردووە کە دیارترینیان ئەمانەن: ١. چارەسەری کۆمەڵێک کێشەی کۆئەندامی هەرس دەکات، لەوانە: - چالاک کردنی پڕۆسەی هەرس کردنی خۆراک و نەهێشتنی دڵەکزێ. -زیاد کردنی ئارەزووی خواردن. - ڕۆڵی هەیە لە چارەسەری کۆنیشانەی تەهیجی کۆڵۆن. -نەهێشتنی ئازار و پێچی ناوسک و گرژبوونی گەددە. -کاریگەری هەیە دژی ئەو بەکتریایانەی دەبنە هۆی هەوکردن و کلۆر بوونی ددان و پاراستنی تەندروستی زمان و ناودەم. ٢. چارەسەر کردنی نەخۆشیەکانی کۆئەندامی هەناسە: -کەمکردنەوەی گیرانی لووت و قوڕگ و زوو چاک بوونەوە لە پەتا و ئەنفۆنزا . - کەمکردنەوەی نیشانەکانی ڕەبۆ و حەساسیەتی لووت و جیوب. -یارمەتی کەمکردنەوەی کۆکە و نەهێشتنی بەڵغەم و چارەسەری نەخۆشی سیل. - خۆپاراستن لە هەوکردنی کۆئەندامی هەناسە و یارمەتی زوو چاک بوونەوە. ٣. نەهێشتنی سەرئێشە و ئازاری گەددە و ماسولکەکان و ئازاری سووڕیمانگانە. ٤. یارمەتی خۆپاراستن لە شێرپەنجە بە تایبەت شێرپەنجەی پڕۆستات و پێست و سییەکان. ٥. بەسوودە بۆ کەمکردنەوەی خەمۆکی و قەلەقی و دڵتەنگی و دڵەڕاوکێ و شەکەتی و هیلاکی بەردەوام. ٦. یارمەتی دابەزینی فشاری خوێن دەدات چونکە دەوڵەمەندە بە پۆتاسێوم. ٧. نەهێشتنی ڕشانەوە و دڵ تێکهەڵهتانی سەفەر و ناو ئوتۆمبێل و فڕۆکە ودڵ تێکەڵهاتنی بەیانیانی خانمانی دووگیان . ٨. بەهێزکردنەوەی یادەوەری و تەرکیز. ٩. بە هێزکردنی بەرگری جەستە. ١٠. یارمەتی دانی دابەزینی کێش لە کاتی ڕێجیم و ڕێگڕی کردن له قەڵەوی. ١١. یارمەتی زوو نووستن و چارسەری خەوزڕان.





ئەم هەواڵە 652جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad