English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گەشتیارانی ئێرانی زیاتر سەردانی تورکیا دەکەن
گەشتیارانی ئێرانی لە تورکیا
2022-08-23 [12:18 PM]

ZNA - هەولێر


لە ماوەی حەوت مانگی رابردوودا نزیکەی یەک ملیۆن و ٣٠٠ هەزار گەشتیاری ئێرانی سەردانی تورکیایان کردووە. وەزارەتی کەلتوور و گەشتیاریی تورکیا بڵاوی کردەوە لە ماوەی حەوت مانگی ڕابردوودا یەک ملیۆن و ٢٧٨ هەزار گەشتیاری ئێرانی سەردانی تورکیایان کردووە کە ئەمەش بەراورد بە ساڵی ٢٠٢١ سێ ئەوەندە و بەراورد بە ساڵی ٢٠٢٠ پێنج ئەوەندە زیادی کردووە. بە گوێرەی ئەو ئامارانە تەنیا لە یەک مانگی ڕابردوودا دووسەد و سی هەزار گەشتیاری ئێرانی چوونەتە تورکیا. لە ماوەی ٧ مانگی ڕابردوودا زیاتر لە ٢٣ ملیۆن گەشتیاری بیانی سەردانی تورکیایان کردووە و لەم نێوەدا ئێرانییەکان لە پاش گەشتیارانی ئەڵمانی، ڕووسی، بریتانی و بولگاری، زۆرترین ژمارەی گەشتیارانی تورکیا پێک دێنن.



ئەم هەواڵە 160جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad