English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مستەفا کازمی لەناکاو له‌ میسره‌وه‌ گەڕایەوە بەغدا
2022-08-23 [12:46 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی بەهۆی مانگرتنی لایەنگرانی رەوتی سەدر لە بەردەم تەلاری ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی کۆتایی بە سەردانەکەی بۆ میسر ھێنا و گەڕایەوە بەغدا.

دوێنێ دووشەممە ٢٢ی ئابی ٢٠٢٢ مستەفا کازمی بەمەبەستی بەشدارییکردن لە لووتکەی پێنجقۆڵیی عێراق، میسر، ئیمارات، ئوردن و بەحرێن گەیشتە میسر.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاوی کردەوە کە ئەمڕۆ سێشەممە، بەھۆی پێشھاتەکانی ئێستای وڵات و لە پێناو بەدوداچوون بۆ ئەدای ھێزە ئەمنییەکان سەبارەت بە پاراستنی دامەزاروەکانی دادوەریی و دەوڵەت، سەرۆکوەزیران مستەفا کازمی کۆتایی بەسەردانەکەی بۆ میسر ھێناوە و گەڕاوەتەوە بەغدا.

راشیگەیاندووە کە مستەفا کازمی لە میانی گەڕانەوەی لە میسر ھۆشداری ئەوەی داوە کە پەکخستنی دامەزراوی دادوەریی، وڵات دەخاتە مەترسییەکی راستەقینەوە و جەختیشی کردووەتەوە لەسەر ئەوەی کە بەپێی دەستوور، خۆپیشاندان مافێکی رەوای ھاووڵاتییانە، بەڵام گرنگە لە میانی خۆپیشاندانەکاندا رێز لە دامەزراوەکانی دەوڵەت بگیرێت بۆ ئەوەی بەردەوامبن لە ئەرکانیان بۆ خزمەتکردنی گەل.

ئاماژەی بەوەیشداوە کە سەرۆکوەزیران داوای لە سەرجەم لایەنە سیاسییەکانی کردووە کە رەوشەکە ھێور بکەنەوە و پەنا بۆ گفتوگۆی نیشتمانیی ببن بۆ دەرچوونی وڵات لەو قەیرانەی کە تێکەوتووە.

ھەروەھا باسی لەوەش کردووە کە سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی داوای لە سەرکردەی لایەنە سیاسییەکانی کردووە کۆبوونەوەیەکی بەپەلە ئەنجام بدەن لە پێناو کاراکردنی رێوشوێنەکانی تایبەت بە ئەنجامدانی گفتوگۆی نیشتمانیی و چارەسەرکردنی قەیرانەکە.

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٣ی ئابی ٢٠٢٢، ژمارەیەکی زۆر لە لایەنگرانی رەوتی سەدر خۆیان گەیاندە بەردەم تەلاری ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی لە ناوچەی سەوز و خیوەتی مانگرتنیان جێگیرکرد.

ئەمەیش لە کاتێکدایە ماوەی ٢٤ رۆژە، خۆپیشاندان و مانگرتنی لایەنگرانی رەوتی سەدر لەبەردەم تەلاری ئەنجوومەنی نوێنەران لە ناوچەی سەوز ناوەڕاستی بەغدا بەردەوامە کە داوا دەکەن ئەم خولەی ئەنجوومەنی نوێنەران ھەڵبوەشێندرێتەوە و ھەڵبژاردنێکی پێشوەخت ئەنجام بدرێت.

 

AA





ئەم هەواڵە 199جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad