English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەم چوار جۆر خۆراکە یارمەتی خەوتن دەدەن
2022-08-23 [04:11 AM]

هەولێر : ZNA


خەوتن كاریگەرییەكی زۆری لەسەر باری دەروونیمان هەیە و مادە خۆراكیەكانیش ڕۆڵێكی باشیان هەیە بۆ دەستکەوتنی خەوێکی ئارام، بەپێی توێژینەوەكان خواردن پەیوەندی راستەوخۆی هەیە لەگەڵ سیرۆتۆنین، كە هۆرمۆنێكە لەگەڵ ڤیتامین B6, B12 یارمەتی خەوێكی تەندروست دەدەن. بەپێی ماڵەپڕی medicalnewstoday، باشترە ئەو خواردنانە بخۆیت، كە جەستە هێمن دەكەنەوە و هۆرمۆنی سیرۆتین بەرزدەكەنەوەو وا دەكات جەستە خەوێكی هێمنی دەست بكەوێت، ئەو خواردنانەش ئەمانەن: كاربۆهایدرایتی ئاڵۆز: پاقلەمەنییەكان و برنجی قاوەیی لەخۆت نزیك بخەرەوە. لەخۆت دوور بخەرەوە لەمانە: نان و خواردنە پڕ شەكرەكان، ئەمانە ئاستی سیرۆتین كەم دەكەنەوە و خەوێكی باش پێ نادەن. كەم پڕۆتین: كەم پرۆتینەكان وەك پەنیری كەم چەوری، مریشك، گۆشتی قەل و ماسی، ئەم خواردنانە یارمەتی بەرزكردنەوەی ئاستی سیرۆتین دەدەن، لەلایەكی دیكەوە لەپەنیری پڕ چەوری، باڵی مریشك و ماسی زۆر سوورەكراو دوور كەوەرەوە، ئەمانە كاتی زۆریان دەوێت بۆ هەرسكردن و بەخەبەر دەتهێڵێتەوە. چەورییە تەندروستەكان بۆ دڵ: چەورییە ناتێرەكان نەك تەنیا پەرە بە تەندروستی دڵ دەدەن، بەڵكو پەرە بە ئاستی سرۆتینیش دەدەن، نمونەكانیش وەك كەرەی كاكاو، چەرەسات وەك گوێز، بادەم هتد.. لە چەورییە تێرەكانیش دوور بكەوەرەوە وەك پەتاتەی سوورەكراو، جبس و خواردنە خێراكانی دیكە. خواردنەوەكان: ئەو خواردنانە وەك شیر زۆر باشن بۆ جەستە، بەڵام دەبێت لەو خواردنەوانە دوور بكەویتەوە، كافاینیان تێدایە.





ئەم هەواڵە 652جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad