English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نەخۆشانی شەکرە لە هاویندا لەم خواردنانە دووربکەونەوە
2022-08-23 [06:22 AM]

ZNA : هەولێر


نەخۆشی شەکرە نەخۆشییەکی درێژخایەنە، ئەگەر گرنگی نەدرێت بە کوالێتی ئەو خۆراکانەی دەخورێت دەبێتە هۆی چەندین ئاڵۆزی تەندروستی، بۆیە هەندێک خواردن هەن بەتایبەت لە وەرزی هاویندا کە پێویستە خۆتی لێ بەدوور بگریت. ماڵپەڕی "ئێکسپرێس"، لە بابەتێکی تەندروستیدا هەندێک خواردنی هاوینەی ئاشکراکردووە کە نەخۆشانی شەکرە نابێت بیخۆن، کە ئەمانەن: - ئایسکرێم: هەرچەندە لە وەرزی هاویندا فێنککەرەوەیە، بەڵام ڕێژەیەکی زۆر شەکری تێدایە، بۆیە دەبێتە هۆی ئەوەی تووشی بەرزبوونەوەی شەکری خوێن ببیت، بۆیە تا دەتوانیت خۆتی لێی بەدوور بگرە. - سۆسەکان: هەموو جۆرەکانی سۆس ڕێژەیەکی بەرزی خوێ و شەکریان تێدایە، هەربۆیە ئەگەری بەرزبوونەوەی شەکری خوێنت هەیە، تا دەتوانیت دەتوانیت جێگرەوەیەکی تری تەندروست بەکاربهێنە. گرنگترین نیشانەکانی نەخۆشی شەکرە چین؟ زوو زوو میزکردن بە تایبەت لە شەودا. هەستکردن بە تینوویەتی بەردەوام. هەستکردن بە ماندوێتی زۆر. دابەزاندنی کێش بەبێ هۆکار. درەنگ ساڕێژبوونەوەی برینەکان. لێڵبوونی بینایی چاو.





ئەم هەواڵە 811جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad