English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کۆرۆنا لە زیندانی ئافرەتانی ئێران
2022-08-23 [06:59 AM]

ZNA - هەولێر


شازدە ئافرەت کە بە هۆکاری سیاسی لە بەندیخانەی ئەوینی ئێران زیندانی کراون بە بڵاو کردنەوەی ڕاگەیاندراوێک سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی کۆڕۆنا لە ناو زیندان هۆشدارییان داوە.

ئەم زیندانییە سیاسییانە جەختیان کردووەتەوە کە هاوکات لەگەڵ بڵاو بوونەوەی کۆڕۆنا لە ناو زیندان، ژمارەی ژنانی زیندانی لە بەشی ژنانی بەندیخانەی ئەوین زۆر زیادی کردووە و نەبوونی شوێنی پێویست بۆ جیاکردنەوە و کەرەنتینەکردنی نەخۆشان، بووەتە هۆی ئەوەی گیانی هەموو زیندانییان بکەوێتە مەترسییەوە.

لەم ڕاگەیاندراوەدا ئاماژە بە ناوی دوو زیندانی دراوە، بەم دواییانە تووشی کۆڕۆنا بوون و ئاشکراش کراوە بەرپرسانی بەندیخانە ئەم نەخۆشانەیان لە ژوورێکی وەک زیندانی تاکەکەسی و بێ هیچ جۆرە چاودێرییەکی پزیشکی ڕاگرتووە و ئەمەش گیانی ئەو دوو کەسەی خستووەتە مەترسییەوە.





ئەم هەواڵە 229جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad