English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ناسا مووشەکی نوێ تاقی دەکاتەوە
2022-08-23 [07:15 AM]

​ZNA - هەولێر


موشەکێکی نوێی ناسا تایبەت بە وەرگرتنی زانیاری لەسەر مانگ، هەفتەی داهاتوو تاقی دەکرێتەوە.

لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا دەستەیەک لە شارەزایانی ناسا رایانگەیاند، ئەو موشەکەی کە بڕیارە گەشتی  ئارتێمیس وانی پێ ئەنجام بدرێت، هەفتەی داهاتوو تاقی دەکرێتەوە. دوو گەشتی دیکەش بۆ تاقیکردنەوە لە سەرەتای مانگی داهاتوو بەڕێوە دەچن.

ئەگەر هەر سێ تاقیکردنەوەکە سەرکەوتوو بوون، زانایان دەتوانن لە ساڵی ٢٠٢٤ گەشتی ئارتێمیس وان بۆ دەوروبەری مانگ ئەنجام بدەن. لە ساڵی ٢٠٢٥یش لەسەر هەمان ناو بریارە دوو زانا لەناو کەپسولێکدا  لەسەر مانگ بنیشنەوە.

تێچووی ئەم گەشتانە رەنگە بگاتە ٩٣ میلیار دۆلاری ئەمریکا.





ئەم هەواڵە 265جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad