English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمیر کەرارە پەیوەندی بە پەپجی دەکات بۆ ئەرکێکی نادیار لەناو یارییەکە
2022-08-24 [06:47 AM]

ZNA


لە هەوڵێکدا بۆ خۆشی گێڕان بۆ هەوادارانی، پەپجی مۆبایل (PUBG Mobile) هاوبەشی نوێی لەگەڵ ئەستێرەی میسری ئەمیر کەرارە ڕاگەیاند، وەک بەشێک لە ئەرکێکی کۆتایی نادیار کە کەرەستەی تایبەتی ناو یارییەکە لەخۆدەگرێت. ئەم ئەرکە لە 22ی ئاب دەست پێدەکات و تا 31ی ئاب بەردەست دەبێت بۆ سەرجەم یاریزانان.
ئەم هاوبەشیە ناوازەیە شان بە شانی ئەرک و کەرەستەکانی ناو یاریەکە لەگەڵ پاکێجی دەنگی ئەمیر کەرارە و وێنەکەی و ئاڤاتار و دیارییەکی تایبەتدا دێت. یاریزانان دەتوانن بێبەرامبەر چێژ لەم دیاری و تایبەتمەندیانە وەربگرن بە تەنها بە تەواوکردنی ئەرکەکانی یارییەکە.
ئەستێرەی بەناوبانگ ئەمیر کەرارە یەکێکە لە خۆشەویستترین کەسایەتییە ناودارەکانی ئەم سەردەمە، کە سەرکەوتنی باوەڕپێنەکراوی لە سەرانسەری ناوچەکەدا بەدەستهێناوە. و ئەم هاوبەشیە لەگەڵ ئەم ئەستێرە میسریە دیارە وەک دەستکەوتێکی نوێیە بۆ یاری پەپجی مۆبایل لە چوارچێوەی هاوبەشییەکانی لەگەڵ کەسایەتییە ناودارەکان لە هەموو ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا بۆ خۆشی گێڕان بە جیهانی پەپجی مۆبایل و خۆشەویستانی یارییەکان و نیشاندانی پێزانین و ڕێز بۆ یاریزانان لە ناوچەکەدا و دەرخستنی مانای کە چۆن پەپجی مۆبایل "لە تەنها یارییەک زیاترە".





ئەم هەواڵە 841جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad