English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بۆ درێژبوونەوەی برژانگەکانت ئەم خواردنانە بخۆ
2022-08-24 [10:07 AM]

هەولێر : ZNA


بوونی برژانگی پڕ و درێژ خەونی هەموو ئافرەتێکە، چونکە بە یەکێك لە سیماکانی جوانی دادەندرێت و بۆ ئەم مەبەستەش ئافرەتان پەنادەبەنە بەر بەکارهێنانی دەرمان و چەندین کەرەستەی جیاواز کە دەکرێت کاریگەریی خراپیان لە سوودەکانیان زیاتربێت. بۆ ئەم مەبەستە ماڵپەڕی "برایت ساید" ئاماژەی بە حەوت لە دیارترینی ئەو خواردنانە کردووە کە وادەکەن برژانگەکان درێژ و پڕ ببن بەشێوەیەکی سروشتی بەبێ ئەوەی کاریگەری لاوەکییان هەبێت، لەوانەش: هێلکە، بەهۆی دەوڵەمەندی بە پرۆتینەکان. سەلەمون بەهۆی ئەوەی بڕێکی زۆر ئۆمیگا-3 و ڤیتامین Dو B تێدایە. چەرەزات، ئۆمیگا-3 و ڤیتامین E تێدایە. میوە و سەوزە، بەهۆی ئەوەی ڤیتامین A وC تێدایە. قارچك، بەهۆی ئەوەی بە مەڵبەندی ڤیتامین B3 دادەندرێت. پاقلەمەنییەکان، بەهۆی ئەوەی ڤیتامین H و ترشی فۆلیکی تێدایە. دانەوڵەکان، بەهۆی دەوڵەمەندییان بە ئاسن و ڤیتامین B6.





ئەم هەواڵە 664جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad