English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چی بەسەر جەستەت دێت ئەگەر بەتەواوی واز لە خوێ بهێنیت؟
2022-08-24 [11:45 AM]

ZNA : هەولێر


باشتروایە بەتەواوەتی واز لە خواردنی خوێ نەهێندرێت بەڵکو تەنها بڕەکەی کەمبکرێتەوە بۆ راددەیەك کە پزیشکەکان رێگەی پێدەدەن، بۆئەوەی بەدووربن لە کاریگەرییە خراپەکانی وازهێنانی تەواوەتی لە خوێ. ماڵپەڕی "الوطن" ئاماژەی بەو کاریگەرییە خراپ و نەرێنییانە کردووە کە تووشی جەستە دەبن ئەگەر بەتەواوەتی واز لە خواردنی خوێ بهێندرێت، لەوانەش: زیادبوونی کێش: خوێ گرنگە بۆ هاوسەنگبوونی هۆرمۆنەکان، و وەستان لە خواردنی خوێ وادەکات بڕی یۆد لە جەستەدا کەمببێتەوە، بۆیە کێشی جەستە زیاد دەکات و روخسار دەئاوسێت و پێست وشكدەبێتەوە و هەست بە ماندوێتی دەکرێت و ماسولکەکان دەپوکێنەوە. کێشەکانی دڵ: وێڕای ئەوەی کە خواردنی خوێ بەبڕێکی زۆر زیانی بۆ تەندروستی دەبێت بەڵام وازهێنان لێی بە هەمان شێوە زیانی هەیە، چونکە وادەکات سۆدیۆم پێویستە بۆ ئەو کەسانەی نەخۆشی دڵیان هەیە بەڵام بەبڕێکی کەم و هاوسەنگ. بەرزبوونەوەی شەکر لە خوێندا: توێژینەوەیەکی زانستی ئاشکرایکردووە کە کاتێك بڕی پێویستی سۆدیۆم وەرناگرین، لەم کاتەدا وەڵامدانەوەی جەستە بۆ ئەنسۆلین خراپ دەبێت، ئەمەش وادەکات ئاستی شەکر لە خوێندا بەرزببێتەوە. وشكبوونەوەی پێست: کاتێك جەستەمان بڕی پێویستی سۆدیۆم وەرناگرێت تووشی وشکبوونەوە دەبێت لە ناوچەی دەم و هەستکردن بە تینوێتی و سەرگێژخواردن





ئەم هەواڵە 625جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad