English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تورکیا هاوردەکردنی نەوتی ڕووسیا دوو هێندە دەکات
2022-08-24 [12:35 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

بەپێی داتاکانی ڕیفینیتیڤ ئیکۆن، سه‌ره‌ڕای سزاکانی ڕۆژئاوادا بۆ سەر مۆسکۆ، لەم ساڵدا تورکیا هاوردەکردنی نەوتی ڕووسیای دوو هێندە کردووە، لەکاتێکدا وابڕیارە دوو وڵاتەکە لە کۆمەڵێک بابەتدا لەوانەش بازرگانی وزە هاریکاری یەکتر بکەن.

لە بەهارەوە بازرگانی نێوان ڕووسیا و تورکیا پەرەی سەندووە، ئەوەش بەهۆی ئەوەوە کە مامەڵەکردنی کۆمپانیاکانی تورکیا لەگەڵ هاوتا ڕووسییەکانیاندا قەدەغە نەکراوە و بۆشایی ئەو کۆمپانیایانەی ئەوروپایان لە ڕووسیا پڕکردۆتەوە کە بەهۆی داگیرکارییەکەی ڕووسیاوە لە ئۆکرانیا ڕووسیایان جێهێشتووە.

داتاکانی ڕیفینیتیڤ دەریدەخەن تورکیا لەم ساڵدا بە بەراورد لەگەڵ ساڵی ڕابردوودا هاوردەکردنی نەوتی ڕووسیای بۆ زیاتر لە 200 هه‌زار بەرمیل لە ڕۆژێکدا زیادکردووە، لە ساڵی 2021 دا تاوەکو ئەم کاتەی ساڵەکە تەنها 98 هه‌زار بەرمیل نەوتی لە ڕۆژێکدا هاوردەکردووە.

تورکیا سزای بەسەر ڕووسیادا نەسەپاندووە، دەڵێت هێشتا پشتی بە وزەی ڕووسیا بەستووە.

لە سەرەتای مانگی هەشتدا سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پوتن و سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا و ڕێکەوتن لەسەر زیادکردنی هاریکارییەکانی کار لەنێوان دوو وڵاتەکەدا.





ئەم هەواڵە 181جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad