English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەم حەوت خۆراکە یارمەتی کەمکردنەوەی ئازاری جومگەکان دەدەن
2022-08-24 [04:25 AM]

هەولێر : ZNA


ئازاری جومگەکان بەتایبەتی ئازاری ئەژنۆکان زۆر کەس پێوەی دەناڵێنێت، زۆرکات وادەکات کەسەکە نەتوانێت بە ئاسودەیی دابنیشێت یان بۆ ماوەیەکی زۆر بە پێوە بوەستێت، بەم خواردنەوانە دەتوانیت خۆت لە ئازاری جومگەکان بپارێزیت. ماڵپەڕی " caryortho" لە بابەتێکی تەندروستیدا هەندێک خواردنەوەی ئاشکراکردووە بۆ نەهێشتنی ئازاری جومگەکان، کە ئەمانەن: ١. ترشی ئۆمێگا ٣/ زەیتی ماسی: ئەم ترشە یارمەتی کەمکردنەوەی هەوکردنەکانی ناو جەستە دەدات، لە ماسی توونا، سەلەمۆن و جۆرەکانی دیکەی ماسیدا دەست دەکەوێت. ٢. چەرەسات و پاقلەمەنییەکان: هەمانیش چەوری ئۆمێگا ٣ یان تێیدایە، رۆژانە خواردنی گوێز و بادەم دەتوانن هەوکردنی جومگەکان کەم بکەنەوە و ئازارەکانیان نەهێڵن. ٣. سەوزەواتەکان: ئەمانە هەوکردن و ئاوسانی جومگەکان کەم دەکەنەوە، هەروەها دەوڵەمەندن بە ماددە ریشاڵی و ڤیتامین و مادە خۆراکییەکان کە بۆ تەندروستی گشتی گرنگە. ٤. میوە رەنگاورەنگەکان: هەندێک جۆری میوە وەک سەوزەواتەکان سوودیان بۆ هەوکردنەکانی ناو جەستە هەیە، چونکە مادەی دژە ئۆکسانیان تێدایە، بەتایبەت میوەی ئەناناس. ٥. زەیتی زەیتوون: دەتوانیت لەکاتی دروستکردنی خواردنەکاندا بەکاربهێنیت، چونکە سوودی بۆ کەمکردنەوەی ئازاری جومگەکان هەیە و دەوڵەمەندە بە ئۆمێگا ٣. ٦. سیر و پیاز: بەو رووەکانە ناسراون کە تایبەتمەندی دژە هەوکردنیان تێدایە، چەندین توێژینەوەی زانستی سەلماندوویەتی کە سیر و پیاز دەتوانن چارەسەری ئازاری جومگەکان بکەن. ٧. شۆکۆڵاتەی تاڵ: تایبەتمەندی کەمکردنەوەی ئازاری جومگەکانی تێدایە، بەڵام نابێت شەکری تێدابێت و بەلایەنی کەمەوە ٪٧٠ شۆکڵاتە تاڵەکە بێت





ئەم هەواڵە 667جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad