English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئیسرائیل لە دژایەتی‌کردنی زیندوو‌کردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی بەردەوامە
نەفتالی بێنیت، سەرۆک‌وەزیرانی پێشووی ئیسرائیل
2022-08-24 [06:50 AM]

ZNA - هەولێر


سەرۆکوەزیرانی پێشووی ئیسرائیل داوا لە حکومەتی جۆ بایدن دەکات کۆتایی به هەوڵی زیندووکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی بهێنێت نەفتالی بێنێت لە ڕاگەیاندراوێکدا داوای لە حکوومەتی جۆ بایدن کردووە تەنانەت ئێستاش لەکاتێکدا گەیشتوونەتە دوایین کاتی زیندووکردنەوەی ڕێککەوتننامەی ئەتۆمی، لە واژۆکردنی ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران خۆی لابدات. بێنیت دەڵێت ئەم ڕێککەوتنە زیاتر لە دووسەد و پەنجا ملیار دۆلار دەخاتە گیرفانی ئێران و میلیشیاکانی سەر بەم وڵاتە لە رۆژهەڵاتی ناوین. نەفتالی بێنێت جەختی کردووەتەوە لە دوو ساڵی ڕابردوودا توانیبوویان دەسەڵاتدارانی کۆشکی سپی ڕازی‌بکەن ملکەچی داواکانی ئێران نەبن. هؤشداریشی داوە ئیسرائیل لە هەموو ئامرازان بۆ ڕاگرتنی بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران و پێشگرتن به دەستڕاگەیشتنی ئەم وڵاتە بە چەکی ئەتۆمی کەڵک وەردەگرێت.



ئەم هەواڵە 205جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad