English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران داوای کشانەوەی هێزی ئەمریکا لە سووریا دەکات
ناسر کەنعانی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران
2022-08-24 [06:59 AM]

ZNA - هەولێر


وەزارەتی دەرەوەی ئێران داوا لە ئەمریكا دەكات بە پەلە ھێزە چەكدارەكانی لە سوریا بكشێنێتەوە. ناسر كەنعانی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ئەمرۆ چوارشەممە ٢٤ی ئابی ٢٠٢٢، ھێرشی ئاسمانیی ئەمریكا بۆ سەر سوریای شەرمەزار كرد. کەنعانی گوتی ئەمریكا ژێرخانی سوریای وێران كردووە و ھەڕەشەش لە یەكپارچەیی ئەم وڵاتە دەكات. كەنعانی ھەبوونی ئەمریكا لە سوریا بە داگیركاری ناودەبات و دوا لەو وڵاتە دەكات بەپەلە ھێزی چەکداری لە سوریا بكشێنێتەوە. شیاوی ئاماژەیە سوپای ئامریکا رایگەیاند سەر لە بەیانیی رۆژ چوارشەممە لە سووریا هێرشیان کردووەتە سەر بنکەی چەکدارانی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران، بەڵام کەنعانی رەتی کردووە ئەو چەکدارانی هێرشیان کراوەتەسەر، سەر بە ئێران بن.



ئەم هەواڵە 196جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad