English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نەرویج فرۆکەی بێ‌فڕۆکەوان دەداتە ئۆکرانیا
فڕۆکەی بێ‌فڕؤکەوانی مایکرۆ
2022-08-24 [07:06 AM]

ZNA - هەولێر


نەرویج و بەریتانیا بەهاوبەشی فڕۆکەی بێ‌فڕۆکەوانی مایکرۆ بۆ ئۆکرانیا دابین دەکەن. وەزارەتی بەرگریی نەرویج رایگەیاند لەسەر داوای ئۆکرانیا فڕۆکەی بێ‌فڕۆکەوانی جۆری بڵەک‌هۆرنێت بە بڕی ٩.٢٥ میلیۆن دۆلار وەک هاوکارییەک لە شەڕی دژی رووسیا دەدرێت بەم وڵاتە. ئەم فڕۆکانە گەلێک بچووکن و بۆ گەڕان و دۆزینەوەی ئامانج بەکار دێن. هەم بەکارهێنانیان ئاسانە و هەم پتەو و بە‌هێزن و دۆزینەوەیان بە رادار ئەستەمە و بەتایبەت بۆ دۆزینەوەی ئامانجان لەنێو شاراندا بەکار دێن.



ئەم هەواڵە 181جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad