English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
راغب عه‌لامه‌ لەبارەی وێنەکانی لەگەڵ هاوسەری باڵیۆزی عێراق لە ئوردن روونکردنەوە دەدات
2022-08-25 [07:11 AM]

ZNA_ هەولێر


راغب عه‌لامه‌، هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژی لوبنانی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا پەیامێک ئاراسته‌ی عێراقییه‌كان ده‌كات و تێیدا وه‌ڵامی ئه‌و توڕه‌ییه‌ ده‌داته‌وه‌، كه‌ به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌كانی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ری باڵیۆزی عێراق له‌ ئوردن، خه‌ڵكی عێراقی تووڕه‌ كردووە.

راغب عه‌لامه‌ رایگەیاند "ماوه‌یه‌كی زۆرە په‌یوه‌ندی خێزانیم له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌ی باڵیۆزی عێراق له‌ ئوردن هه‌یه‌، ئه‌گه‌ر پشێوییه‌كانیش ئه‌جێندای دیكه‌ی هه‌یه‌، ئه‌وا هیچ په‌یوه‌ندیی به‌ ئێمه‌وه‌‌ نییه‌".

هه‌فته‌ی رابردوو بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌یه‌كی هاوسه‌ری حه‌یده‌ر عه‌زاری، باڵیۆزی عێراق له‌ ئوردن له‌گه‌ڵ راغب عه‌لامه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كاردانه‌وه‌ی توندی عێراقییه‌كانی به‌دوای خۆیدا هێنا. ئه‌حمه‌د سه‌حاف، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراقیش رایگەیاند، به‌ گرنگییه‌وه‌ به‌دواداچوون بۆ ئه‌و بابه‌ته‌ ده‌كه‌ن و باڵیۆزی خۆیان له‌ ئوردن له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ بانگهێشت ده‌كه‌ن.





ئەم هەواڵە 196جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad