English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یائیر لاپید: ئیسرائیل دژایه‌تی رێككه‌وتن له‌بواری ئه‌تۆم له‌گه‌ڵ ئێران ده‌كات
2022-08-25 [11:52 AM]

ZNA - هه‌ولێر


سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، یائیر لاپید بە ئاماژەدان بەوەی ئەو رێککەوتنەی لەبارەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران ئەنجام دەدرێت رێککەوتنێکی "خراپ"ە کە ساڵانە ١٠٠ ملیار دۆلار بۆ تاران دابین دەکات رایگەیاند، بۆ رێگریکردن لە ئێران لە بوون بە دەوڵەتێکی ئەتۆمی هەنگاو دەنێین.

یائیر لاپید لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا، هەڵسەنگاندنی خۆی کرد سەبارەت بەو رێککەوتنە نێودەوڵەتییەی لەبارەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران ئەنجام دەدرێت.

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ئاشکرای کرد کە ئیسرائیل دژایەتی ئەم رێککەوتنە دەکات، لەبەر ئەوەی "خراپە و ئەوەی تیایدا نووسراوە ناتوانرێت قبوڵ بکرێت"، گوتیشی: "رێککەوتنێکی خراپ لەسەر مێزەکەدا هەیە. ساڵانە ١٠٠ ملیار دۆلار بۆ ئیران دابین دەکات. ئەم پارەیە بۆ دروستکردنی قوتابخانە و نەخۆشخانە خەرج ناکرێت، بەڵکو بۆ ناسەقامگیرکردنی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بڵاوکردنەوەی تیرۆر لە جیهاندا بەکاردەهێنرێت".

یائیر لاپید ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ تاران ئەو پارەیەی کە دەستی دەکەوێت بۆ به‌هێزكردنی سوپای پاسداران و سه‌ركوتكردنی گه‌لانی ئێران و هێرشكردنه‌ سه‌ر بنكه‌كانی ئه‌مریكا له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و پشتیوانیکردن له‌ حزبوڵڵا، حه‌ماس و جیهادی ئیسلامی به‌كاریده‌هێنێت.

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ئاماژەی بەوەش کرد، گفتوگۆیەکی کراوەیان لەگەڵ ئیدارەی ئەمریکا هەیە سەبارەت بە هەموو ناکۆکییە پەیوەندیدارەکان و گوتی: "واشنتۆن وەک باشترین هاوپەیمانی ئیسرائیل دەمێنێتەوە".

ناوبراو گوتیشی: "ئێمە بۆ هەموو لایەک روونمان کردووەتەوە، ئەگەر رێککەوتنێک واژوو بکرێت، ئیسرائیل پێیەوە پابەند نابێت، بۆ رێگریکردن لە ئێران لە بوون بە دەوڵەتێکی ئەتۆمی، هەنگاو دەنێین".

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، یائیر لاپید بە ئاماژەدان بەوەی کە ئێران لە دانوستانەکاندا پێشنیازێکی پێشکەش کردووە بۆ "زیادکردنی داواکاری نوێ"، رایگەیاند کە رۆژئاوا سەرەتا هێڵی سووری کێشاوە، بەڵام تاران گرنگی بەو بابەتە نادات و بەو هۆیەوە، هێڵی سوور بەزێندراوە.

یائیر لاپید بە وەبیرهێنانەوەی ئەوەی کە ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم لە شەشی حوزەیران هۆشداری دابوو کە "ئێران نزیک دەبێتەوە لەو بڕە ماددەیەی کە پێویستە بۆ بەرهەمهێنانی بۆمبی ئەتۆمی"، راشیگەیاند کە ئەو رێککەوتنە ئەتۆمییەی کە لەگەڵ ئێران-دا ئەنجام دەدرێت، "فشاری سیاسی" بۆ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم دروست دەکات.

یائیر لاپید ئاماژەی بەوە دا کە هەڵگرتنی سزا داراییەکانی سەر ئێران، دەبێتە یارمەتیدەر بۆ ئەوەی وڵاتانی دیکەیش سزاکانیان بۆسەر ئێران هەڵ بگرن.

یائیر لاپید بە سەرنج خستنە سەر ئەوەی کە لەگەڵ فەڕەنسا، ئەڵمانیا و بەریتانیا لە گفتوگۆدان کە ئەو وڵاتانە لە دانوستاندان لەگەڵ ئێران، باسی لەوە کرد کە بەو وڵاتانەیان راگەیاندووە دانوستانەکان گەیشتوونەتە خاڵێک کە پێویستە بگوترێت "ئیدی بەسە".

ئێران لەگەڵ پێنج ئەندامە هەمیشەیییەکەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کە ئەمریکا، رووسیا، چین، بەریتانیا، فەڕەنسا و ئەڵمانیان لە ٢٠١٥ واژووی لەسەر رێککەوتنێک کرد کە رازامەندی دەربڕی لە بەرامبەر هەڵگرتنی سزاکانی سەریدا چالاکییە ئەتۆمییەکانی بخرێتە ژێر چاودێری. دوای ئەوەی ئیدارەی ئەمریکا لە سەردەمی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ تاکلایەنە لە ٢٠١٨ لە رێککەوتنەکە کشایەوە و دەستی کردەوە بە سەپاندنەوەی سزاکان بەسەر ئێراندا، تارانیش بەشێوەیەکی قۆناغبەند بەڵێنەکانی بۆ پابەندبوون بە رێککەوتنەکە راگرت و ژمارەیەک هەنگاوی نا بە زیادکردنی پیتاندنی یۆرانیۆمیشەوە بەڕێژەیەکی بەرز.

 





ئەم هەواڵە 226جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad