English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزیری دەرەوەی تورکیا لەگەڵ سەرکردەکانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا کۆ بووەوە
2022-08-25 [11:55 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

لە درێژەی هەوڵەکانی تورکیا بۆ نێوەندگیریی لەنێوان حکوومەتی دیمەشق و ئۆپۆزیسیۆن، مەولوود چاوشئۆغڵۆ لەگەڵ سەرکردەکانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا کۆ بووەوە.

مەولود چاوشئۆغڵو لە تویتێکیدا کە لە هەژماری خۆی لە تویتەر بڵاوی کردوەتەوە، ئاماژەی بە کۆبوونەوەی کرد لەگەڵ هەریەک لە سەرۆکی ئیئتلافی نیشتمانیی هێزە شۆڕشگێڕەکان (SMDK) و ئۆپۆزسیۆنی سووریا، سالم موسڵت و سەرۆکی لیژنەی دانوستان، بەدر جاموس و سەرۆکی حکوومەتی کاتیی سووریا، عەبدولڕەحمان مستەفا کۆبووەتەوە.

وەزیری دەرەوەی تورکیا بە سەرکردەکانی ئۆپۆزیسیۆنی ڕاگەیاندووە:''لە چوارچێوەی بڕیاری ژمارە ٢٢٥٤ی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، هاوکاری لە پرۆسەی سیاسیی ئۆپۆزسیۆن بەرز دەنرخێنین و پشتگیری دەکەین".

شایانی باسە بڕیاری ژمارە ٢٢٥٤ی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کە لە ساڵی ٢٠١٥دا بە کۆی دەنگ پەسەند کرا، داوای راگەیاندنی ئاگربەستی بەپەلە دەکات لە سەرانسەری سووریادا و هاوتەریب لەگەڵ ئەوەشدا دەستپێکردنی دانوستانە سیاسییەکان، پاشان دامەزراندنی حکوومەتێکی یەکێتیی لە ماوەی دوو ساڵدا و دواتر ئەنجامدانی هەڵبژاردن.





ئەم هەواڵە 184جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad