English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کۆبوونەوەی چەوری لە ورگ و قەڵەوی ورگ
2022-08-25 [11:50 AM]

ZNA : هەولێر


- شەش هۆکاری زۆر گرنگ: 1- هۆکاری بۆماوەیی: ئەگەر ئەندامێکی خێزان یا زیاتر کێشەی کۆبوونەوەی چەوری هەبێت لە ورگ بە تایبەت دایک یا باوک ، ئەم جۆرە پێویستە بە کاتی زیاتر و هەوڵی زۆرتر هەیە بۆ نەهێشتی ورگ لە ڕێگای بەرنامەی خۆراکی گونجاو و وەرزشی نەهێشتنی ورگ و دوور کەوتنەوە لە شێواز و جۆری خواردنی ناتەندروست کە ئەمە کارێکر سەختە ئەگەر ئەندامانی خێزانەکە پشتگیری نەکەن و خۆشیان پاپەند نەبن بە ڕێنمییایی خۆراکی تەندروستەوە. 2 - خۆراکی ناتەندروست: جگە لە خواردنی بڕی زیاتر لە خواردن کە زۆرتر بێت لە پێوداویستی جەستە، جۆرەکانی خۆراک زۆر ڕۆڵی هەیە و کۆمەڵێک خۆراک دەبنە هۆی زیاد بوونی چەوری ورگ وەک شیرینی ، ساردەمەنی، چەوری زۆر، خواردنی سوورکراوە، خواردنەوە گازی و کحولیەکان، هتد . 3- کەمی جووڵە و سستی: لەش پێویستی بە جووڵەی زۆر و وەرزش هەیە بۆ زیاتر سووتانی چەوری، تەمەڵی و کەمی جووڵە دەبێتەهۆی هیواش کردنەوەی ڕێژەی مێتابۆلیزمی جەستە . 4- کەمخەویی و شەونخوونی: نەخەوتن بە گوێرەی پێویست لە شەودا دەبێتە هۆی کەم کردنەوەی ڕێژەی سووتانی چەوری و خاو بوونەوەی میتابۆلیزم . 5- نەخواردنەوەی بڕی پێویست لە ئاو ڕۆژانە: ئاو ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە پڕۆسەی میتابۆلیزم و سووتانی چەوری، ئاو خواردنەوەی زۆر ڕێژەی سووتانی چەوری خێرا تر دەکات و کەمی ئاو دەبێتە هۆی هێواش سووتاندنی چەوری، هەروەها کەمی ئاو هەندێ جار هەستی برسی بوون زیاد دەکات. 6- هەندێک خووی هەڵە لە شێواز و جۆری خواردن وەک: -خواردنی بڕێکی زۆر لە خۆراکی ناتەندروست بە بەردەوامی وەک ڤاست ڤوود ، برنجی سپی و ئاردی سپی . - ناڕێکی لە کاتی ژەمەکان و نەخواردنی ژەمێکی خۆراک بە تایبەت ژەمی بەیانی لە کاتی خۆی دا بە بەردەوامی، چونکە دەبێتە هۆی هێواش کردنەوەی ڕێژەی میتابۆلێزمی لەش . - نەخواردنی بڕی پێویست لە ماددە ڕیشاڵیەکان . - خواردن بە پەلە و بە خێرایی بێ جوینی خۆراکە بە باشی ، پڕۆسەی تێر بوون نزیکەی (30 - 40) خوولەکی دەوێت بە شێوەیەکی گشتی ، بۆیە خواردنی قاپێک زەڵاتە لە سەرەتا ژەمەکان دەبێتە هۆی زوو تێر بوون . - نەخواردنی بڕی پێویست لە ماددە پڕۆتینەکان: وەک پاقلەمەنیەکان . ماسی ، هێلکە ، شیر و بەرهەمەکانی ، سینگی مریشک. - خواردن ڕاستەوخۆ پێش نووستن یا لە دەرنگانی شەودا : شەوان ڕێژەی سووتانی وزە و پڕۆسەی هەرس کردن هێواش دەبێتەوە ، دروست ئەوەیە دوو سەعات پێش نووستن خۆراک نەخورێت . - بێگومان هۆکاری تر هەیە کە پێشتر بڵاوکراوەتەوە وەک، سترێس و قەلەقی و دڵەڕاوکێ زۆر و بەردەوام ، تێک چوونی هۆرمۆنەکان وێنەێ غوودەی تەمەڵ و کاریگەی لاوەکی هەندێ دەرمان وەک ئەو ستێروێدەکان (دیکادرۆن ، دیکسۆن ، کورتێزۆن) ٫ دەرمانی دژە خەمۆکی ، هەندێ نەخۆشی درێژخایەن وەک شەکرە و نەخۆشیەکانی جگەر و قۆڵۆن. د. کامه‌ران رسوڵ ژاژڵه‌یی پسپۆڕی زانستی خۆراک





ئەم هەواڵە 682جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad