English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
Vampire Esportsty بووە پاڵەوانی یارییەکانی Afterparty Showdown   
2022-08-25 [03:53 AM]

ZNA


تیپی Vampire Esports بردنەوەی تۆمارکرد لە گێمی دووەمی سەرنجڕاکێشی پاڵەوانێتی پەپجی مۆبایل بە بانگهێشتی جیهانی 2022، کە تێیدا کێبڕکێی لەگەڵ 11 لە باشترین تیپی پەپجی مۆبایل لە جیهاندا کرد بۆ بەدەستهێنانی پشکی شێر لە خەڵاتەکان کە بڕەکەی یەک ملیۆن دۆلاری ئەمریکیە!
• تیپی Vampire Esports دوو پاڵەوانێتی بەدەستهێنا دوای ئەوەی خەڵاتی گەورەی پاڵەوانێتی سەرەکی بەدەستهێنا


پاڵەوانێتی پەپجی مۆبایل بە بانگهێشتی جیهانی PMWI  2022  کە لەلایەن فێستیڤاڵی وەرزی گەیمەرسی 2022 ڕێکخرابوو، کۆتایی هەفتەی ڕابردوو گەیشتە کۆتاییەکی سەرنجڕاکێش، و Vampire Esports لە Afterparty Showdown بووە پاڵەوان. تیمە نایابەکە بەسەر زیاتر لە ١١ تیپی دیکە لەبەردەم هاندەرانی ریاز سەکەوتنی بەدەستهێنا و خەڵاتی گەورەی وەرگرت و گەورەترین پشکی بە بڕی ١٦٧ هەزار دۆلار بەدەستهێنا، لە کۆی گشتی خەڵاتەکان کە یەک ملیۆن دۆلار بوو. بەم شێوەیە تیپی Vampire Esports بڕی ٦٦٧ هەزار دۆلاری بەدەستهێنا دوای بردنەوەی پاڵەوانێتی سەرەکی و پاڵەوانێتی Afterparty Showdown.

مۆبایلی Xperia ی کۆمپانیای Sony هاوبەشی فەرمی مۆبایلە زیرەکەکان بوو لە پاڵەوانێتی پەپجی مۆبایل بە بانگهێشتی جیهانی ٢٠٢٢ ، کە هەموو یاریزانەکان بە باشترین شێوە تواناکانیان پێشکەش کرد.

دوای سێ ڕۆژ لە یارییە سەرنجڕاکێشەکان، تیپی Vampire Esports بە 180 خاڵێکی سەرنجڕاکێش وەک براوەی یارییەکانی Afterparty Showdown دیاریکرا. و لە پلەی دووەم بە کۆکردنەوەی 174 خاڵ تیپی Alpha7 Esports هات و دواتر Team Falcons بە کۆکردنەوەی 129 خاڵ پلەی سێیەمی بەدەستهێنا.


ڕیزبەندی کۆتایی تیپی بەشداربووانی یارییەکانی Afterparty Showdown:
Vampire Esports
Alpha7 Esports
Team Falcons
S2G Esports
Stalwart Esports
Bigetron Red Aliens
DWG KIA
Nigma Galaxy 
7SEA Esports
R8 Esports
Deadeyes Guys
RA`AD


یارییەکانی Afterparty Showdown لە پاڵەوانێتی پەپجی مۆبایل بە بانگهێشتی جیهانی لە 18ی مانگەوە دەستی پێکرد و تا 20ی ئاب بەردەوام بوو، و سیستەمێکی پاداشتی ناوازەی لەخۆگرتبوو، کە لەڕێگەیەوە تیپەکان توانیان سوود لە دەستکەوتە تایبەتەکان وەربگرن لە ماوەی هەر یارییەکدا، کە بریتی بوو لە: یەکەم پاڵاوتن لە یارییەکاندا و سەرکەوتن بەسەر تەواوی تیپەکە، و زۆر شتی تر. هه‌روه‌ها سێ رۆژه‌كه‌ یاریی له‌خۆ گرتبوو كه‌ تیایدا دوو یاریزان له‌ هه‌ر تیپێك به‌شدارییان كرد له‌ پێنج یاری له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی Livik وSahnok.

چوار دووانەی سەرەکی بەپێی ئاستیان لە یارییەکان پشکێکیان لە کۆی خەڵاتەکانی 15 هەزار دۆلار وەرگرت. تیپی Stalwart Esports خەڵاتی باشترین دووانەیان بەدەستهێنا بە بڕی 8 هەزار دۆلار، دواتر تیپی Alpha7 Esports پلەی دووەمی بەدەستهێنا بە 4 هەزار دۆلار، هەروەها تیپی DWG KIA پلەی سێیەمی بەدەستهێنا و ٢ هەزار دۆلاری بردەوە، هەروەها Nigma Galaxy پلەی چوارەمی بەدەستهێنا و هەزار دۆلاری بردەوە.

یاریەکانی Afterparty Showdown چوار خەڵاتی تاکەکەسی لەخۆگرتبوو، کە "Stoned" لە تیپی Vampire Esports ڕاستترین لێدانی بەدەستهێنا و RayZ' لە تیپی S2G Esports زۆرترین ژمارەی لە پاڵاوتنەکاندا بەدەستهێنا، و "Mythic44" لە تیپی Alpha7 Esports بە یەک گولە زۆرترین پێکانی ئەنجامدا، و هەروەها Alpha7 Esports لە تیپی Revo77K کە خەڵاتی بۆ نایابترین پاڵاوتنەکان وەرگرت.

دوای ئەوەی پلەی یەکەمی بەدەستهێنا، تیپی Vampire Esports زاڵ بوو بەسەر یارییەکانی پاڵەوانێتی پەپجی مۆبایل بە بانگهێشتی جیهانی ٢٠٢٢ و یارییەکانی Afterparty Showdown و پێکەوە هەردوو خەڵاتەکەی بەدەستهێنا. کە پاڵەوانێتیە سەرەکییەکە 18 تیپی لە سەرانسەری جیهاندا لەخۆ گرتبوو کە کێبڕکێیان دەکرد بەرامبەر یەک بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی 2 ملیۆن دۆلار لە 11 تا 13ی ئاب، و تیپی Vampire Esports پلەی یەکەمی بە بڕی 500 هەزار دۆلار بەدەستهێنا. و دوای هەفتەیەکی سەرگەرم لە پێشبڕکێی پاڵەوانێتی سەرەکی، یارییەکانی Afterparty Showdown لە 18 تا 20ی ئاب بەڕێوەچوو.

و لە میانەی پاڵەوانێتی پەپجی مۆبایل بە بانگهێشتی جیهانی، پەپجی مۆبایل ووردەکاری نوێ و سەرنجڕاکێشی سەبارەت بە گەورەترین پاڵەوانێتی ساڵانەی ئەمساڵی ئاشکرا کرد کە پاڵەوانێتی جیهانی پەپجی مۆبایل (PMGC)2022. و یارییە گرنگەکانی کۆتایی لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢٣ لە ئەندەنوسیا بەڕێوەدەچێت، و یارییەکانی پاڵەوانێتی جیهانی پەپجی مۆبایل لە سەرەتای مانگی نۆڤەمبەرەوە دەست پێدەکات و تیایدا ٤٨ هەڵبژاردە کە ژمارەی پێوانەییان شکاندووە کێبڕکێ دەکەن.





ئەم هەواڵە 1933جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad