English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حکومەت بۆ هه‌ر لیترێك به‌نزین بڕەک پارە له‌جیاتی هاووڵاتیان ده‌دات
2022-08-26 [08:23 AM]

ZNA:هەولێر


كه‌مال محه‌ممه‌د، وه‌زیری سامانه‌ سرووشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ وه‌كاله‌ت، رایگه‌یاند، له‌ ماوه‌ی یه‌ك مانگ و نیودا 280 به‌نزینخانه‌ به‌ هۆی ده‌ستكاریكردنی كوالێتی به‌نزین سزادراون.

كه‌مال محه‌ممه‌د، وتیشی: ئه‌و به‌نزینه‌ی ئێستا به‌رده‌سته‌، له‌ ئاستی موحه‌سه‌نه‌ و ژماره‌ی ئۆكتانی له‌ سه‌رووی 92ـه‌ و هه‌ر لیترێك به‌ بڕی هه‌زار و 60 دینار له‌سه‌ر حكومه‌ت ده‌كه‌وێت، بەڵام حکومەت بۆ هه‌ر لیترێك بڕی 280 دینار له‌جیاتی هاووڵاتیان ده‌دات.

له‌ باره‌ی سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و كێشه‌یه‌وه‌، وه‌زیری سامانه‌ سرووشتییه‌كان به‌ وه‌كاله‌ت وتیشی: كێشه‌ی به‌نزین له‌ ماوه‌كانی رابردوودا بۆ پابه‌ندنه‌بوونی حكومه‌تی به‌غدا به‌و رێككه‌وتنه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، كه‌ پێشتر له‌‌ نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی به‌غدا واژوو كرابوو، بۆ ئه‌وه‌ی به‌غدا رۆژانه‌ بڕی ملیۆنێك و 25 هه‌زار تا ملیۆنێك و 500 هه‌زار لیتر به‌نزین بۆ هه‌رێمی كوردستان دابین بكات، به‌ڵام ته‌نیا تا 2ی ئایاری ئه‌مساڵ حكومه‌تی به‌غدا پابه‌ندی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ بووه‌.

K24





ئەم هەواڵە 250جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad