English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بڕی ئەسپاردە لە بانکەکانی عێراق بۆ 100 ترلیۆن دینار زیادیکردووە
2022-08-26 [11:55 AM]

ZNA:هەولێر


دامەزراوەی عێراق ئەلموستەقبەل، کە تایبەتە بە کاروباری ئابووری بڵاویکردەووەتەوە، بڕی ئەسپاردە لە بانکەکانی عێراق بۆ 100 ترلیۆن دینار زیادیکردووە.

مەنار ئەلعوبەیدی، سەرۆکی دامەزراوەکە لە راپۆرتێکیدا بڵاویکردووە، بڕی سپاردەکان تاوەکو مانگی تەمموزی ئەمساڵ بۆ 99 ترلیۆن دینار بەرزبووەتەوە. لە کاتێکدا، تاوەکو سەرەتای ساڵی رابردوو بڕی ئەسپاردە 83 ترلیۆن دینار بوو.

بەرپرسی ئەو دامەزراوە ئابوورییە ئاماژە بەوەدەدات، بڕی ئەسپاردە بۆ بانکە تایبەتەکان سەدا 20ـی کۆی ئەسپاردەکانی پێکهێناوە.

ئاماژەی بەوەشدا، تەنیا پێنج بانکی تایبەت دەستیان بەسەر سەدا 51ـی کۆی ئەسپاردەی ئەسپاردەکانی کەرتی تایبەتدا گرتووە.

لە راپۆرتەکەدا هاتووە: قەبارەی بڕی نەختینەیی لە دەرەوەی سیستەمی بانکی لە نزیکەی 70تریلیۆن دینارە.





ئەم هەواڵە 196جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad