English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حکومەتی عێراق: سێ ملیۆن خێزان شایستەی وەرگرتنی مووچەی تۆڕی کۆمەڵایەتین
2022-08-27 [07:52 AM]

ZNA_ هەولێر


  بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی چاودێریی کۆمەڵایەتی لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق ڕایگەیاند، ملیۆنێک و 400 هەزار خێزان مووچەی تۆڕی کۆمەڵایەتی وەردەگرن.

زیکرا عەبدولڕەحیم، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی چاودێریی کۆمەڵایەتی گوتی، 200 هەزار گەنج کە توانای کارکردنیان هەیە، لە مووچەی چاودێریی کۆمەڵایەتی سوومەندن .

ئەو دەشڵێت: وەزارەتەکەیان هەوڵدەدات دادپەروەری بەدیبهێنێت لەکاتی کردنەوەی دەرگای پێشکێشکردن بۆ مووچەی چاودێریی کۆمەڵایەتی. ئەوە لە کاتێکدایە نزیکەی سێ ملیۆن خێزان شایستەن ئەو مووچەیە وەربگرن. 

پێش سەرهەڵدانی قەیرانی کۆرۆنا لە ساڵی 2019دا، هەژاری نزیکەی 22.5٪ بوو، بەڵام دواتر و بەهۆی لێکەوتەکانی کۆرۆناوە بەرزبووەوە. 





ئەم هەواڵە 301جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad