English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هاشم موسەوی: بەشە خۆراکی مانگانە هەتا کۆتایی ئەمساڵ بە بەردەوامی بەردەست دەبێت
2022-08-27 [08:17 AM]

ZNA_ هەولێر


کۆمپانیای بازرگانی گشتی خۆراکی رایگەیاند،  بەشە خۆراکی مانگانەی هاووڵاتیان هەتا کۆتایی ئەمساڵ بە بەردەوامی و بە شیوەیەکی رێک بەردەست دەبن.

ڕۆژی هەینی هاشم موسەوی بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای بازرگانی گشتی خۆراک بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند، بەشە خۆراکی مانگانەی هاووڵاتیان  هەتا کۆتایی ئەمساڵ بە بەردەوامی بەردەست دەبێت.

موسەوی ئاماژەی بەوەشدا، پرسی بەردەوامی و پاڵپشتیكردنی بەشە خۆراکی مانگانە بۆ بەدیهێنانی ئاسایشی خۆراك بۆ وڵات یەكێكە لە گرنگترین بەرنامەکانی کاری حكومەت و پاڵپشتی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران .

ئەو باسی لەوەشکردووە، هەتا کۆتایی ئەمساڵ و بەشێوەیەکی ڕێکخراو و پلان بۆداڕێژراو بەردەوام دەبێت لە دابینکردنی بەشە خۆراکی مانگانە و سەرەتای هەموو مانگێک خۆراک بەهاوڵاتیان دەدرێت.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، هۆکاری سەرەکی بۆ بەدەستهێنانی ئاسایشی خۆراک بریتییە لە دابینکردن و تەرخانکردنی دارایی پێویست و ئەمەش لە رێگەی یاسای پاڵپشتی فریاگوزاریەوە بەدەست هات.






ئەم هەواڵە 265جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad