English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هونەرمەندێکی دیار بەڕوداوی هاتوچۆ گیانی لەدەستدا
2022-08-27 [10:01 AM]

ZNA-هەولێر



سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژی گه‌نج جۆرج راسیی لوبنانی له‌ ته‌مه‌نی 39 ساڵیدا به‌ رووداوی هاتوچۆ گیانی له‌ ده‌ست دا. ڕووداوه‌كه‌ كاتێك بووه‌ له‌ ئاهه‌نگێك له‌ دیمه‌شقه‌وه‌ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ بۆ لوبنان و ئۆتۆمبێله‌كه‌ی به به‌ربه‌ستێكی كۆنكرێتی ڕێگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی نێوان لوبنان – سووریادا كێشاوه‌، خانمێكیش له‌گه‌ڵیدا بووه‌ و ئه‌ویش گیانی له‌ ده‌ست داوه‌.‌ شربل ئه‌لغاوی، هاوڕێی ناوبراو وێنه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه‌ و به‌رگریی شارستانییش رایگه‌یاند، ته‌رمی هه‌ردووكیان گواستراوه‌ته‌وه‌ نه‌خۆشخانه‌. جۆرج، هاوسه‌ری پێشووی جویل حاتمه‌ و منداڵێكی لێی هه‌یه‌، كه‌ له‌ ساڵی 2015 لێی جیا بووه‌ته‌وه‌.





ئەم هەواڵە 679جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad