English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەگوێرەی ئامارێک، نۆ ملیۆن هاووڵاتی عێراقی لەژێر هێڵی هەژاریدا دەژین
2022-08-27 [01:17 AM]

ZNA:هەولێر


بەگوێرەی ئامارێکی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی عێراق، نۆ ملیۆن هاووڵاتی عێراقی لەژێر هێڵی هەژاریدا دەژین.

زیكرا عەبدولرەحیم، بەڕێوەبەری فەرمانگەی چاودێریی كۆمەڵایەتی لە وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاشکرای کردووە، یەك ملیۆن و 400 هەزار خێزان مووچەی چاودێری كۆمەڵایەتی وەردەگرن، ئەمەش لە كاتێكدایە كە ئەوانەی شایستەن ئەو مووچەیە وەربگرن سێ ملیۆن خێزانن.

راشیگەیاندووە: " 200 هەزار گەنج ئەوانەی كە دەتوانن كار بكەن، مووچەی چاودێری كۆمەڵایەتی وەردەگرن".

بەڕێوەبەری فەرمانگەی چاودێریی كۆمەڵایەتی لە وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، لە عێراقدا نۆ ملیۆن هاووڵاتی لەژێر هێڵی هەژاریدا دەژین.

بەگوێرەی راپۆرتێکی گۆڤاری گلۆبال فێنانسی ئه‌مه‌ریكی، عێراق له‌ ریزبه‌ندی 8ـه‌مین وڵاتی عه‌ره‌بی و 79ـه‌مین وڵاتی جیهاندایه‌ كه‌ دانیشتوانه‌كه‌ی له‌ژێر هێڵی هه‌ژارییدان، به‌وه‌ی هه‌ر تاكێكی عێراقی ساڵانه‌ پێویستی به‌ 12 هه‌زار دۆلار هه‌یه‌، بۆ ئه‌وه‌ی بژێوی و پێداویستییه‌كانی دابین بكات.





ئەم هەواڵە 226جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad