English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چەند رێگایەک بەر لە كەم خوێنی دەگرن
2022-08-27 [06:22 AM]

ZNA:هەولێر


هەندێك جۆری كەمخوێنی بەهۆی ناتەواوی بۆماوەیی وەك سالاسیمیا یاخود نەخۆشی درێژخایەنی وەك پەككەوتنی گورچیلە دێنە ئارا، هۆكارێكی دیكەی كەمخوێنی بە تایبەت لە ئافرەتاندا، كەمی ئاسنە، یاخود خوێن رۆشتنی زۆر لەكاتی سوڕی مانگانەدا، هەروەها هۆكارێكی دیكە، كەمیی ڤیتامین ب 12 یان فۆلیك ئەسیدە.

لەچەند خاڵدا ئەو رێگایانە دەخەینە ڕوو كە بەر لە كەم خوێنی دەگرن:

- ئەو خۆراكانە بخۆ، كە ماددەی ئاسنیان زۆر تێدایە: وەك (سەوزە ڕەنگ سەوز و گەڵادارەكان، جگەر، گۆشتی سوری بێ چەوری، نیسك، پاقلەمەنییەكان).

- دوای نانخواردن، چاو و قاوە مەخۆرەوە. - ئەو خواردنانەی ڤیتامین بی 12یان زۆرە، وەك ( جگەر، گورچیلە، ماسیی چەور، هێلكە، كەرە) با لە ژەمەكانتاندا بوونی هەبێت.

- خواردن و خواردنەوەی ئەو خۆراك و میوانەی ڤیتامیان سییان زۆرە، وەك لیمۆ، پرتەقاڵ، كێوی، قۆخ). سپێناخ، كەلەرم، گوڵەبەڕۆژە، ترێ، مۆز، تەماتە، ئەمانە با بەردەوام لە ژەمەكانتاندا هەبێت، چونكە سەرچاوەیەكی باشی فۆلیك ئەسیدن.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی





ئەم هەواڵە 214جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad