English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران بەهەزاران مامۆستای ئایینی لەبانکەکان دادەمەزرێنێت
2022-08-28 [08:26 AM]

ZNA-هەولێر


بانکی ناوەندیی ئێران بۆ چاودێریکردنی کاروباری شەرعیی بانکەکان لەو وڵاتە 20 هەزار مامۆستای ئایینی دادەمەزرێنێت. 

  سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاینی بانکەکانی ئێران لە بانکی ناوەندیی، غوڵامڕەزا مسباحی موقەدەم، رایگەیاند؛ پلانی چاودێریکردنی کاروباری شەرعیی بانکەکان لە لایەن حکومەتەوە پەسندکراوە و لە زووترین کاتدا لە هەر بانکێکی ئێران مامۆستایەکی ئایینی بۆ جێبەجێکردنی ئەو پلانە دادەمەزرێت.

 مسباحی گوتیشی، ئەو مامۆستا ئایینییانەی کە بڕیارە لە بانکەکان دابمەزرێن، دوای خولێکی راهێنان و بەشداربوون لە تاقیکردنەوەیەکی تایبەتدا، دەنێردرێنە بانکەکان و لەوێ چاودێریی راستەوخۆی رێکارە شەرعییەکان لە بانکەکان دەکەن. 

بەپێی دوایین ئاماری فەرمی بانکی ناوەندی ئێران، لەو وڵاتە 28 بانکی حکومی هەن و کە 20 هەزار و 300 لقیان هەیە.  

 

 

 





ئەم هەواڵە 211جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad