English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دوو کەشتیی ئەمریکا چوونە نێو گەرووی تایوان
2022-08-28 [02:40 AM]

ZNA - هەولێر


دوای دروسبوونی گرژی لە رۆژهەڵاتی ئاسیا، بۆ یەکەمجار دوو کەشتی ئەمریکایی لە ئاوە نێودەوڵەتییەکانەوە دەچنە گەرووی تایوان.

سێ بەرپرسی باڵای ئەمریکا بە ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرزیان گوت، بۆ یەکەمجار دوای ئاڵۆزبوونی پەیوەندییەکانی چین و ئەمریکا، دوای سەردانی سەرۆی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ تایوان، دوو کەشتی جەنگی ئەمریکی لە ئاوە نێودەوڵەتییەکانەوە چوونەتە گەرووی تایوان. ئاماژەیان بەوەش کردووە کەشتییەکان بریتی بوون لە کروزەرەکانی هێزی دەریایی ئەمریکا بە ناوەکانی چانسڵۆر سڤیل و ئەنتیتام.

نانسی پێلوسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا سەرەتای ئەم مانگە، سەردانی تایوانی کرد، ئەمەش چینی تووڕە کرد و ئەمریکای بە دەستوەردان لە کاروباری وڵاتەکەی تۆمەتبار کرد، چونکە چین تایوان بە پارێزگایەکی خۆی دەزانێت. تا ئێستاش سەبارەت بەو دوو کەشتییە چین کاردانەوەی نەبووە.





ئەم هەواڵە 154جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad