English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ژمارەی قوربانیانی شەڕی لیبیا زیادی کرد
2022-08-28 [02:44 AM]

​ZNA - هەولێر


ژمارەی قوربانییانی شەڕ و پێکدادانی پایتەختی لیبیا گەیشتە 23 کوژراو و 140 بریندار.

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی یەکێتی نیشتمانی، بڵاوی کردۆتەوە، لە ئەنجامی شەڕ و پێکدادانی میلیشیا و گروپە چەکدارەکان، لە ناوەندی شاری تەرابلوسی پایتەخت، تا ئێستا 23 کوژراو و 140 بریندار گەیشتوونەتە ناوەندە تەندروستییەکان.

چەند رۆژێکە شەڕ و  پێکدادان لە نێوان میلیشیاکانی سەر بە فەرماندە هەیسەم تاجوری و گروپە چەکدارەکانی سەر بە عەبدولغانی کیکلی روویداوە. بەگوێرەی شایەتحاڵەکان، هێزی شۆڕشگێری لیبیا بە سەرکردایەتی تاجوری دەیانەوێت گروپە چەکدارەکانی کیکلی ببەزێنن و بارەگای ئاسایشی ناوەندی لە  شەقامی جەماهیرییە کۆنترۆڵبکەن.

لای خۆیەوە، عەبدولحەمید دوبەیبە، سەرۆکی حکومەتی یەکێتی نیشتمانی رایگەیاندووە، سەردەمی کودەتا بەسەرچووە، بەردەوام دەبێت لە بەرگریکردن لە تەرابلوس و تا کە رێگەش بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان هەڵبژاردنە، نەک شەڕ و پێکدادان.





ئەم هەواڵە 157جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad