English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شاندێکی لێژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوەندی کوردستانی سەردانی کونسوڵخانەی تورکیا کرد
2022-08-28 [05:19 AM]

ZNA-ھەولێر


ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠٢٢/٨/٢٨، شاندێکی لێژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوەندی کوردستانی، سەردانی کونسوڵخانەی وڵاتی تورکیاى لە ھەولێر کرد و لەگەڵ جێگری کونسوڵی تورکیا کۆبووەوە.


محمد سعدالدین، ئەندامی لیژنه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كان و ڕه‌وه‌ندى كوردستانى لە پەرلەمانی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: لە کۆبوونەوەکەدا لێژنەکەمان کێشەی ١٥ گەنجی کوردى خسته‌ڕوو کە دوای دەستگیرکردنیان لە تورکیا خراونەتە کەمپێک کە خەڵکی سوریاى تێدا دەژی، ھەروەھا پرسی ئەو گەنجەی کە دیپۆرتی سوریا-ناوچەی عەزاز کرابوو، لەگەڵ جێگری کونسوڵی تورکیا لە ھەرێمى كوردستان تاووتوێ کرد، بەمەبەستی بەدواداچوون و چارەسەکردنی، ھەروەھا دواتر جێگری کونسوڵی تورکیا بەڵێنی ئەوەی بە شاندی لێژنەی پەیوەندییەکان دا کە ھەموو ھەوڵێک دەدەن بۆ بەدواداچوون و چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە.


ئەندامی لیژنه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كان و ڕه‌وه‌ندى كوردستانى لە پەرلەمانی کوردستان گووتی: له‌ به‌رامبه‌ردا سەرۆکی لێژنەى په‌یوه‌ندییه‌كان و ڕه‌وه‌ندی كوردستانى سوپاس و پێزانینی لێژنەکەیانی پێشکەش بە ستافی کونسوڵخانەی تورکیا کرد بۆ بەدەمەوەھاتنی کێشە و گرفتەکانی کۆچبەرانی کورد کە لەڕێگه‌ی لێژنەكه‌یانه‌وە دەخرێنە بەردەم کۆنسوڵخانەکەیان.
ھەروەھا محمد سعدالدین، ئەندامی لیژنه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كان و ڕه‌وه‌ندى كوردستانى لە پەرلەمانی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە کۆبوونەوەکەشدا، ھەردوولا جەختیان لەسەر ھاوکاری و ھەماھەنگیی زیاتری نێوانیان کرده‌وه‌ و بە پێویستیان زانی تا چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە لە پەیوەندی دابن.


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 265جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad