English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بانکی جیهانی هۆشداری لە داکەوتنی ئابووری جیهان دەدات ئەگەر بەرهەمهێنان بەرزنەکەنەوە
2022-08-28 [06:02 AM]

ZNA:هەولێر


دەیڤد مالباس سەرۆکی بانکی جیهانی رایگەیاند، ئابووری جیهان بۆ ماوەیەک دووچاری دۆخی داکەوتن دەبێت، بە تایبەت ئەگەر وڵاتە زلهێزە ئابوورییەکان نەتوانن ئاستی بەرهەمهێنان بەرزبکەنەوە.

مالباس لە لێدوانێکی رۆژنامەوانی بۆ ئاژانسی بلوومبێرگ رایگەیاند، ئاستەمە لە داکەوتنی هەڵاوسان دەرباز بین، لەگەڵ بەردەوامی بەرزکردنەوەی نرخی سوو ئاستی خواست کەم دەبێتەوە، لە هەمان کاتدا خستنەڕوو بە گوێرەی پێویست نابێت، بۆیە پێویستە بانکە ناوەندییەکان تیشکی بخەنە سەر.

سەرۆکی بانکی جیهانی ئاماژەی بەوەشدا، داکەوتنی هەڵاوسان بە واتای ئەوە دێت رێژەی هەڵاوسان زۆر زیاترە لە ئامانجی بانکە ناوەندییەکان و ئەوەش کاریگەری لەسەر رێژەی گەشە دەبێت، کە هەروەک ئێستا لە بازاڕەکان روودەدات، ئەوەش راستەوخۆ کاریگەری لەسەر وڵاتە تازە گەشەسەندووەکان و ئەو کەسانەی داهاتیان کەمە دەبێت.

ئەو لێدوانەی سەرۆکی بانکی جیهانی دوای لێدوانی جێرۆم پاول سەرۆکی ئەنجوومەنی یەدەگی فیدراڵی ئەمریکا دێت، کە لە سیمینارێکدا دووپاتیکردەوە، بانکەکەیان بەردەوام دەبێت لە بەرزکردنەوەی نرخی سوو تاوەکو لە رێگەیەوە رێگری لە خێرا بەرزبوونەوەی نرخی سوو بگرێت.





ئەم هەواڵە 172جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad