ZNA - هەولێر لە هەفتەى چوارەمى خولى نایابى تۆپى پێى ئینگلتەرا، تۆتنهام ڕووبەڕووى نۆتینگهام فۆرست بووەوە.
لە ئەنجامدا یانەی تۆتنهام توانی یاریەکە بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە خاوەن یاریگا بباتەوە.
گۆڵەکانی تۆتنهام یاریزان هارى کین لە خولەکەکانى پێنج و 81دا تۆماریکردن، کە هەمان یاریزان لە خولەکى 56دا لێدانێکى سزاى لەدەستدا.
بەم سەركەوتنە،یانەی تۆتنهام بە کۆکردنەوەی 10 خاڵ لە پلەى سێیەمى ڕیزبەندیدایە.
ئەم هەواڵە 823جار خوێندراوەتەوە |