English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فازڵ نەبی: هەرێم بەبێ بەغدا دەتوانێت مووچە بدات
2022-08-29 [08:47 AM]

ZNA_ هەولێر


بەرپرسێکی پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق ئاشکرای دەکات، هه‌تا نرخی نه‌وت به‌رزبێت هه‌رێم ده‌توانێت به‌ بودجه‌ی خۆی به‌بێ ئه‌وه‌ی پشت به‌به‌غداد ببه‌ستێت موچه‌ی خه‌ڵک بدات.

فازڵ نەبی بریکاری پێشووتری وەزیری دارایی عێراق بە دەنگی ئەمریکای راگەیاند: به‌غدا له‌ساڵی ٢٠٢١ ته‌نها چوارجار ٢٠٠ ملیار دینارەکەی ناردووه‌ بۆ هەرێم، هەروەها له‌ساڵی ٢٠٢٢ ته‌نها سێ جار ناردوویەتی.

نەبی گوتیشی، ئەمەش دەرخەری ئەوەیە ‌ ٢٠٠ ملیاره‌ کە كاریگه‌ری گه‌وره‌ی له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان نه‌بووه‌، هه‌رێم توانیویه‌تی له‌ماوه‌ی ئه‌و پێنج مانگه‌ی كۆتایی به ‌بودجه‌ی خۆی موچه‌ی خه‌ڵک بدات.

ئەو ڕوونیشی کردەوە، ئه‌گه‌ر هه‌رێمی كوردستان چاكسازی بکات له‌بنه‌ڕه‌تدا پێویستییان به‌ به‌غدا نابێت و خۆیان ده‌توانن پشت ببه‌ستن به‌خۆیان و موچه‌ی خه‌ڵكیش بده‌ن.





ئەم هەواڵە 382جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad